#مەزڵووم عەبدی# ، فەرماندەی گشتیی قەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و لەسەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە گفتوگۆکرا.
لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، شێوازەکانی پشتگیریکردنی چارەسەری سیاسی و ئەمنی لە ناوچەکە، پەرەپێدانی دیالۆگ لەنێوان لایەنەکانی سووریا، هەروەها ڕۆڵی فەرەنسا لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی گفتوگۆیان لەسەر کرا.
پێشتر فەرەنسا پشتگیری خۆی بۆ ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) و دەسەڵاتی دیمەشق دەربڕیبوو و وەک هەنگاوێک بەرەو چارەسەری سیاسی کە یەکگرتوویی سووریا و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی دەستەبەر دەکات، هەڵسەنگاندبوو.[1]