پاڵەوانییەتیی تایکواندۆی جیهانی بڕیارە لە مانگی (05-2025) داهاتوو یارییەکان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هەڵبژاردەی نیشتمانی وڵاتان لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردەی نیشتمانی تایکواندۆی ئێراقیش بە کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز وپاڵەوان بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک یاریزانی کورد لە کێشە جیاوازەکان هاوشانی هەڵبژاردەی ئێراقی دەبن لەم پاڵەوانییەتییە جیهانییە، شاری #هەولێر# تاکە یاریزانی کوردی لە کێشەی 37کگم بەشدار دەبێت ئەویش یاریزانی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان#، #ئەمین ئیبراهیم# پاڵەوانی ئێراق و باشترین شەڕکەری کیشوەری ئاسیا لەم پاڵەوانێتییە بەشدارە، بۆ ئەم مەبەستەش یاریزان ئەمین ئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەکوو یاریزانێکی کوردی ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە جیهانییە دەکەم، چاوم لەوەیە بتوانم بە ئەنجامی شایستە و مەدالیا بگەڕێمەوە کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش دوو یەکەی مەشقی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراق لە وڵاتانی ئێران و سربیا ئەنجام دەدەم، دواتر دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان و لەوێشەوە بۆ وڵاتی ئیمارات دەچین بۆ بەشداری کردن لەم پاڵەوانێتییە، وتیشی سوپاسی ڕاهێنەری تیپەکەم مامۆستا (عەلی سەرکەوت) دەکەم کە بەردەوام هاوکار و پاڵپشتە بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی دڵخۆشکەر لەم پاڵەوانێتییە بەدەست بهێنین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 216 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!