تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی ڕزگاری# دەڤەری گەرمیان یەکێک لەم تیپە بەهێزانەی ئەم ساڵی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە لە کۆی ئەنجامدانی 23 یاری خولەکە خاوەنی 30 خاڵە و لە پلەی نۆیەم دێت و یەکێک لەم تیپانەی کە لە یاریگای خۆی زۆر ئەستمە سەرکەوتن بەسەر ئەم تیپە گەرمیانییە، یانەکە بۆ ئەم وەرزە ئامانجی ئەوەیە بتوانێ چەند خانەیەک لە ڕیزبەندی یانەکان بچێتە پێشەوە و مانەوەی لە خولەکەش مسۆگەر بکات و بتوانێ بۆ وەرزی داهاتوو لە ڕیزی یانە گەورەکانی کوردستان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستا #هۆگر عەبدوڵڵا# ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ڕزگاری بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: تیپەکەمان لە ئاستێکی باشە و ئامادەکارییەکانمان بەردەوامە بۆ ئەو چەند یارییەی ماومانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، پلانی ئێمە بۆ ئەو چەند یارییانەی ماومانە دەمانەوێت ئەنجامەکانم باشتر بێت و لە ڕیزبەندی یانەکانیش بێنە ناوەڕاست بۆ ئەوەی هەم مانەوەمان و هەمیش بتوانین ئەنجامەکانمان باش بێت بە دڵی هاندەرانمان بێت، ئەگەر هیچ کێشەیەکەمان بۆ نەیەتە پێش بە دڵنیایی دەتوانین ئەنجامەکانمان باشتر بێت و بتوانین یاریزانەکان هەمووی بە یەک ڕوحیەت بجەنگین بۆ ئەنجامی شایستەتر، ئەم وەرزە یانەکە لە کۆی ئەنجامدانی 23 یاری 12 یاری بە یەکسان بوون تەواو کردووە و شەش یاریش براوە بووە و لە پێنج یاریش دووچاری شکست بووە، جگە لەوەش ڕاهێنەری یانەکە دەستی لە کارکێشاوەتەوە لە شوێنی ئەو مامۆستا هۆگر عەبدوڵڵا دەست بەکاربووە بۆ یارییەکانی داهاتوو.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 122 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!