بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی #29-02-2024# کاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆ لە فاملی مۆڵی شاری #سلێمانی# ، سێیەمین پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی شەتڕەنجی فاملی مۆڵ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
#ئەسعەد ئیسماعل# ئەندامی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق سەرپەرشتیاری ئەم پاڵەوانییەتییە ڕایگەیاند و وتی: بێگومان بەهەوڵ و کۆششێکی هەمووان و بۆ جاری سێیەمین پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی شەتڕەنجی فاملی مۆڵ بەیانی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ئەم پاڵەوانییەتییە سستەمی کراوەیە (ئۆپن) تا ئێستا 2024 زیاتر لە (300) یاریزان لە کوڕان وکچان ناویان نووسیوە بۆ بەشداریکردن، هەروەها گەر هیچ یاریزانێکی کچ بۆ یارییەکانی کۆتایی سەرنەکەون، پێنج یاریزان دەستنیشان دەکرێت لە قۆناغەکانی کۆتایی یاری بکەن، گەر کچانیش سەرکەوتن، ئەوا بە پێنج یاریزانی زیادەش سەردەکەون.
ئەسعەد وتیشی: بێگومان ئەم پاڵەوانییەتییە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بە هاوکاری و پاڵپشتی فاملی مۆڵ دەبێت، پاڵەوانییەتییەکە قۆناغی یەکەم دوو ڕۆژ پاڵاوتنە و قۆناغی دووەمیش بە دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێت و پاڵاوتنەکە هەمووان دەتوانن بەژداری تێدا بکەن، بەڵام ئەو کەسانەیە کە ڕەیتینگ یان هەیە پێویست بە پاڵاوتن ناکات و ڕاستەوخۆ دەچنە قۆناغی داهاتوو.
هەروەها ئەسعەد ئیسماعیل وتیشی: لە ڕێکەوتی (29-02-2024) و #01-03-2024# پاڵاوتنی یاریزانان دەکرێت کە هەر یاریزانێک دوو یاری ئەنجام دەدات و بە سیستمی (3min 2sec) و براوەکان سەردەکەون بۆ قۆناغەکانی کۆتایی کە لە ڕێکەوتی (03و04-03-2024) بە سیستمی سویسری نۆ جەولە (10min 10sec) بەڕێوەدەچێت، ئەم پاڵەوانییەتییە خەڵاتی تایبەتیی بۆ براوەکانی یەکەم تا سێیەم و گەنجترین و بەتەمەنترین، هەروەها کەسانی دیاردە ئامادەکردووە.
لە کۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل بەناوی یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی و ئێراق و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی ئەم پاڵەوانییەتییە، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتی بۆ پاڵەوانی شەتڕەنج (نوح عەلی حسێن) دەخوازین و لەم پاڵەوانییەتییە هەموومان نزا دەکەین بۆ کاکە نوح.[1]