#یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان# ئەم وەرزە بەشدارە لە یارییەکانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕیی یانەکە گۆڕانکاری ڕیشەیی کردووە لە یانەکە ستافێکی ڕاهێنەران و یاریزانانی تازەی دیاری کردووە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوازێکی نایاب تر بە دەربکەون لە خولی یانە پلە دووەکانی ئەم وەرزە، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕیی یانەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ (محەمەد یاسین) گۆڵپارێزی #یانەی وەرزشی هەندرێن# مۆرکردووە، لەم بارەشەوە محەمەد یاسین بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: یانەی زانکۆی جیهان ئەمساڵ هەر زوو دەستەی ڕاهێنەرانیان دیاری کردووە و پلانی ئەوەیان داناوە کە ئەمساڵ هەوڵی گەڕانەوە بدەن بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بۆیە منیش ئەمساڵ گرێبەستی فەرمیم لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە دەمەوێ لەگەڵ ئەو یانەیە تیپەکە بگەڕێنینەوە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستە دەجەنگین، وتیشی ئێمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانە گشتگیرەی یانەکەمان هەوڵی خۆمان دەدەین بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەکەمان مەشقەکانمان بە چڕوپڕی ئەنجام دەدەین، وەکوو گۆڵپارێزی زانکۆی جیهانیش من پلانی تایبەتیی خۆم هەیە و بە توانای تاکەکەسی هەموو هەوڵێکم بۆ ئەوەیە کەمترین گۆڵمان لێ تۆمار بکرێ و زۆرترین یاری گۆڵەکەمان بە خاوێنی بپارێزین و دوجار بە سوودی یانەکەمان دەشکێتەوە، ئامانجی سەرەکی خۆشم وەکوو گۆڵپارێز ئەوەیە بگەرێمەوە خولی نایابی کوردستان و گەیشتنە بە خولەکانی ئێراقی، یانەی زانکۆی جیهانیش یەکێک لە تیپە بەهێزەکان ئەمساڵ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجی خۆمان بپێکین بە پشتیوای کارگێڕیی یانەکە و یاریزانان و ڕاهێنەری تیپەکەمان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 151 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!