تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# کە لە ئێستادا 2024 خەریکی ئامادەکارییەکانە بۆ یارییەکانی داهاتووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی، لە ئێستادا بەشێک لە یاریزانانی یانەی هەولێر داوای دەستبەرداربوونیان لە یانەکە کردووە بۆ ئەوەی بتوانن لە یانەیەکی تری ئێراقی یاری بکەن، لەم ناوەشدا #ئاسۆ ڕۆستەم# کە ئەم وەرزە گرێبەستی فەرمی لەگەڵ یانەی هەولێر واژوو کردبوو، بەڵام لە یارییەکانی ڕابردوو نەیتوانی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکەش بکات بۆیە بە ڕێکەوتنی هەردوو لا گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندوە، لەم بارەشەوە (ئەحمەد شوکر) ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەم وەرزە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکانی تری ئێراقی و دەرەوەی ئێراقیش مۆرکردبوو، یەکێک لەو یاریزانانەش ئاسۆ ڕۆستەم بووە، بەڵام بە ڕێکەوتنی هەردوولا گرێبەستەکەمان هەڵوەشاندەوە و جگە لەوەش مووچەکانی تری پێدراوە، لە بارەی یاریزانەکانی تریش وتیشی سەرجەم یاریزانەکانی تر پەیوەستن بە تیپەکە و دەستبەرداری هیچ یاریزانێک نابین، بەشێک لە یاریزانەکانی تریش لەسەر ڕەزامەندی ئێمە بووە و بەشێکیان لەسەر داوای ڕاهێنەر بووە کە ڕێگەپێدانمان پێداون.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 198 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!