کابرایەکی «سێوسینان»ی هەبوو، «دێوانە»یان پێئەوت و ماڵیان لە «گومەتە» بوو. ڕۆژێک لەگەڵ «شێخ حەمەساڵح»ی گومەتە ئەگەڕێنەوە و هەندێ شتومەکیان پێئەبێ. لە ڕێگەدا تووشی ڕێگر ئەبن، شێخ حەمەساڵح لە بنە ژاڵەیەکدا خۆی ئەشارێتەوە، جەردەکان دێوانە ڕووت ئەکەنەوە و ئیتر بە «شێخ حەمەساڵح» نازانن. دێوانە دەست ئەکا بە پاڕانەوە لێیان، ئەڵێ: «بیکەن بە خاتری ئەو شێخە کە لەو بنە ژاڵەیە دایە وازم لێ بێنن». بە خوا جەردە بە شێخ ئەزانن و ئەچن ئەویش ڕووت ئەکەنەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=