شێخ فەتاح لەو ڕەمەزانا مەلای خێڵی حەمە حەسەنی تەرخانی بوو. مەلا کاکە حەمەش هەر لەو ڕەمەزانەدا مەلا خێڵی ڕۆستەمی ئەحمەد بوو. شێخ فەتاح بۆ بانگ و سەڵا دەنگێکی خۆشی هەبوو، بە پێچەوانەی ئەو مەلا کاکە حەمە دەنگی زۆر ناخۆش بوو. دەنگی شێخ فەتاح ئەچووە خێڵی ڕۆستەم و هەموویان گوێیان لێ ئەبوو. پیرەژنێکی خێڵی ڕۆستەم کوتوپڕ کە مەلا کاکە حەمە ئەبینێ سەڵا ئەکا. ڕوو ئەکاتە چەند پیاوێک کە دانیشتبوون ئەڵێ: مەلا، مەلای خێڵی حەمە حەسەنە؛ دەنگی وەک نێرە کەر تێت. مەلاکەی ئێمە ئێژی سەگەنازی گزنگە هەر قرخەقرخیەتی. وە کەلامی خوا ئەوێ سەرفیترە بدەین وە ئەو.
شەوی دوایی شێخ فەتاح - کە ناوی خۆی بیستووەتەوە - چاکتر تێی چریکان بۆ سەڵاکردن. مەلا کاکە حەمەیش لەو کاتەدا سەڵای ئەکرد، پیرەژنێکی تر، کە گوێی لە دەنگی هەردووکیان بوو چوووە بەر لووتی مەلا کاکە حەمە و پێی وت: بیبڕەوە بێ فەڕ، هەر قرخە قرختە، وە کەلام خوا ئەیەوێ سەرفیترە بدەین بە ئەو![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=