مەلا عەبدولسەمەدی هەجیجی هەبوو، سەردەمێک فەقێیان ئەچوون لایان ئەخوێند. عیلمی مەنتیق لە ناو فەقێیان زۆر باوی پەیدا کرد و کتێبی «گلبنوی برهان» کەوتە بەرەو. فەقێ ئەوەندە ڕوویان نەئەکردە ئەو بۆ خوێندنی مەنتیق و بۆ ئەو کتێبە، ئەچوونە لای «سەیدی چۆڕ» و لای پیاوی وەکوو ئاغا محەمەد ئەیانخوێند و توخنی مەلا عەبدولسەمەد نە ئەکەوتن.
مەلا عەبدولسەمەد ئەمی پێ ناخۆش بوو، ڕۆژێک تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: تا ئەو وەختە ئێمە مانان هەبووین مەنتیق و هەموو شتێکی تریشمان ئەوتەوە؛ ئێستە ئەوتی ئەو گونمبەوی و شتە داهاتوو فەقێگەل بە ئێمە ڕازی نابن![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=