«ئەحەی کڕنو» پیاوێکی قسە نەستەق و کردەوە نەستەق بوو لە #سلێمانی#. شەوێکی زستان میوانی ئەبێ و ئەکەونە درەنگ. کتوپڕ لەو شەوەدا دز دێتە سەر ماڵەکەی و لە پشتەوە دیوارەکە ئەکەننەوە، ئەمانیش هەستی پێ ئەکەن. ئەحە ئەڵێ: هیچ دەنگ مەکەن و چرا بکوژێننەوە و خۆتان بکەن بە نووستوو.
دزەش لەو لاوە دیوار کون ئەکا و دێتە ژوورەوە، سەیر ئەکا هیچ هەستێک نیە و خێزان هەموو نووستوون. دێت ئەکەوێتە لای ژوورووی ژوورەکە. خێرا لەو کاتە دا ئەحە خۆی پەلامار ئەدا بەر کونەکەی لێ ئەگرێ و ئەڵێ: چراکە هەڵکەن. چرا هەڵئەکەن و دز ئەگرن. کە دز ئەگرن ئەحە حوکمی لێ ئەکا ئەڵێ: ئەبێ دەست بکەی بە هەڵپەڕکێ. دزە هەرچەند هاوار ئەکا کەڵکی نابێ، تا کون لە ڕۆژ ئەبێتەوە دزە ئەکەوێتە سووڕدان و هەڵپەڕکێ وەکوو مەیموون. کە ڕۆژ ئەبێتەوە بەرەڵای ئەکا و ئەڕوا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=