زۆرترین بڕی بەفر لە ساڵی (2004-2005)دا باریوە و کەمترین بڕیش لە ساڵی (2008-2009)دا باریوە.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو بڕە باران و بەفرەی لە سنوورەکە دەبارێت بەشی کشتوکاڵ دەکات، کشتوکاڵی دێمی پێ دەکرێت و
بەرهەمی زۆری هەیە، لەلایەکی تریشەوە دەبێتە هۆی بوژانەوەی کانی و کارێزەکان بۆ کشتوکاڵی بەراو.
شارۆچکەی #شارباژێڕ# لەگەڵ ئەوەی پێگە جوگرافی و ستراتیژیەکەی گرنگی زۆری پێبەخشیوە، ڕووبەرێکی فراوانی زەوی هەیە و بەسەر (شاخ و دەشت و دۆڵ و بان)دا دابەش بووە، بواری ئەوە دەدات هەموو جۆرە دانەوێڵە و بەروبوومێکی کشتوکاڵی تێدا بەرهەم بهێنرێت، چونکە زەوی تەخت و سەختیشی هەیە و پلەی گەرمای ناوچەکانیشی جیاوازە. [1]
پەرتووکی: #هەگبەی شارباژێڕ#
نووسینی: #شاهۆ غەفور حسێن#