ناو: بەرهەم
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: جەنگڤان
ساڵی لەدایکبوون: 1998
شوێنی لەدایکبوون: #زەڕایەن#
$ژیاننامە$
بەرهەم جەنگڤان ناوی تەواوی (بەرهەم محەمەد سڵێمان)ە.
لە ساڵی 1998ز. لە شارۆچکەی زەڕایەن (وارماوا) لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە #شارەزوور# تەواو کردووە.
لە ساڵی 2017ز. لە بەشی مێژووی کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان/#سەیدسادق# وەرگیراوە.
ساڵی 2021ز. خوێندنی بەکالۆریۆسی تەواو کردووە.
لە بواری مێژووی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا خاوەنی (2) بەرهەمی چاپ کراوە.
بە ناونیشانی: #دەربارەی ڕۆڵی ڕامیاریی و سەربازیی ژنان لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاستدا# و #توێژینەوەکان لە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپادا#.
نووسەری چەندین توێژینەوە و وتار و بابەتی مێژووییە، کە هەندێکیان لە گۆڤار و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراونەتەوە. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/berhemcengvan1998=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووک: Berhem Cengvan=KTML_Link_Facebook_End=