«بلەی عاسە» هەبوو لە #سلێمانی# لە لای «#زێوەر#»ی شاعیر ئەیخوێند. گەلێ منداڵی تریش بوو، هەر کە زێوەرەفەنی ئەچووە ژووری پۆلەکەوە.
بلە دەستی ئەکرد بە گریان و دەستی بەرز ئەکردەوە و دەستی ئەکرد بە پاڕانەوە.
زێوەرە فەنیش ئەیوت: سەگ جسن من هێشتا هیچم لێ نەکردووی، هیچم لێ نەپرسیووی، لێم نەداوی بۆ چ وا ئەکەویتە پاڕانەوە و گریان؟
ئەویش ئەیوت: ئەفەنی ئەگەر لێم بدەی زۆرتر ئەگریم. ناچار وازی لێ ئەهێنا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=