دەقی ئەنجامنامەکە کە لەلایەن نووبەهار مستەفا، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرە، خوێنرایەوە بەمشێوەیەیە:
بۆ ڕای گشتی
لەناو ئەم گۆڕانکارییە گەرمانەی نێودەوڵەتی و هەرێمی، کە گۆڕانکاری گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە لەسەر هەموو ئاستەکان، بەتایبەتیی دۆخی ژنان، لە ڕووی کاریگەرییە کارەساتبارەکان و سیاسەت و ڕەفتارە نادادپەروەرییەکان، لەگەڵ دەرفەتە گەورەکان کە هاوشانن لەگەڵ قەبارەی ئاستەنگەکان. هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتی هەرێمی) کۆنفرانسی دوای دامەزراندنی خۆی بە درووشمی “بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان” لە ڕێکەوتی 15 تا#17-05- 2025# ، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بەست، بە بەشداری سەدان چالاکوان و ڕێکخراو و دامەزراوەی ژنان لە وڵاتانی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (فەلەستین، لوبنان، ئوردن، میسر، تونس، مەغریب، سۆماڵ، سوودان، یەمەن، مۆریتانیا، ئێراق و هەرێمی کوردستان، تورکیا، ئێران، سووریا، و ئەفغانستان) بە بەشداریکردنی هەمەچەشنی گەلان و پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ژنانی عەرەب، کورد، سریان، ئاشوور، ئەرمەن، ئەمازیغ، فارس، ئەفغان، و ئێزدی. ئەمەش نوێنەرایەتی یەکگرتوویی ژنان لە فرەچەشنی کەلتووری مەزنی ناوچەکە دەکات.
چەقی دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکە لەسەر تەوەرە تیۆرییە سەرەکییەکان بوو کە پەیوەندییان بە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە و ئەو پەراوێزخستن و نادادپەروەرییانەی کە لەسەر هەموو ئاستەکان تووشی دەبێت بەهۆی پێشهاتەکانەوە. ئەو جەنگی جیهانی سێیەمەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات، جینۆسایدێکی شاراوەی دژی ژنانە، لە کوشتن، ئاوارەکردن، ڕفاندن و بەکارهێنانیان وەک ئامرازی جەنگی پیس وەک کۆیلەکردن و دەستدرێژی، هەروەک ئەوەی لە شنگال (ئێراق) دژی ژنانی ئێزدی لە ساڵی 2014 بینیمان و لە فەڵەستین بەتایبەتیی لە ساڵ و نیوی ڕابردوودا و لە سوودان و یەمەن. ئەم جەنگە ترسناکانە بەرهەمی دەوڵەت-نەتەوەکانن کە دیموکراسییان تێدا نییە، هەروەها لە ئەنجامی حوکمی دینی سیاسییەوە هاتوون کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی سەرمایەداری جیهانی و بەکرێگیراوەکانیان لە ناوچەکە دەکات. ئەوەتا ئێمە ئێستا دەرئەنجام و بەرهەمە ژەهراوییەکانیمان بەردەکەوێت کە دەبنە هۆی پاشەکشەی دۆخی ژنان لە ناوچەکەدا، بەهۆی یاسا و دەستوورەکانی کە لەسەر بنەمای چەمکی پیاوسالاری دانراون، لەگەڵ پەرتەوازەبوونی کۆمەڵایەتی بەبەهای کۆنەپەرستی بێ کەڵک.
هەروەها کۆنفرانسەکە باسی لە میراتی تێکۆشانی ژنان لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا کرد و تێکۆشانی مەزنی ژنان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا لەناو ئاژاوە و قەیرانە خنکێنەرەکاندا، بۆ پاراستنی میراتی کەلتووری و کۆمەڵایەتیان کە بەشداری کردووە لە بوونیادنانی یەکەمین بەردی شارستانییەتی مرۆڤایەتی. ژنان هەرگیز نەوەستاون و تۆزقاڵێک پاشەکشەیان لە تێکۆشانیان نەکردووە، بەڵکوو پەیوەندیان لەنێوان ڕابردووی دێرینی کەلتووری ژن و کۆمەڵگەی دایکسالاری و ئامانجەکانیان لە قۆناغی ئێستادا درووستکردووە و ئێمە شایەتی شۆڕشی ژنانی هاوچەرخ بووین وەک شۆڕشی ژنان لە ڕۆژاوا و سوودان و یەمەن و تونس و وەک شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئاماژەیان بە گرنگی بوونیادنانی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ئازادی ژن و بوونیادنانی ژیانی هاوبەشی یەکسان لەنێوان پیاو و ژندا کرد، لەسەر ئەم بنەمایە، بەشداربووان بە درێژی لەسەر ئاستی تێکۆشانی ژنان هەڵوێستەیان کرد، ئاستەنگ و بەربەستەکانیان دیاری کرد، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دەرفەتە بەردەستەکان.
لە قووڵایی گفتوگۆ و ئەنجامەکاندا، بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی بەکارهێنانی ئەو توانا و دەرفەتە مێژووییانەی بەردەستدا کردەوە، بە بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ڕێکخراو و بزووتنەوە ژنانەکان لە چەسپاندنی ئاشتی و بوونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، لەگەڵ گرنگی بەهێزکردنی هاوپەیمانییە فێمێنیستییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی لە ڕووبەڕووبوونەوەی نیولیبراڵیزم و هاوپەیمانییە باوکسالارییە زاڵبووەکان کە دژی ژنانن و گرنگی کاری هاوبەشی ژنان بە بوونیادنانی هاوپەیمانییەکان بە تێڕوانینی کۆنفیدراڵییەتی دیموکراتی ژنان. لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی خاوەندارێتی ژن بۆ میکانیزمی پاراستن و بەرگری لە خۆی لە ڕووی یاسایی و دەستووری و ئەمنی (پاراستن) لەژێر سایەی ململانێ و جەنگە توندەکان لە وڵاتدا.
کۆنفرانسەکە جەختی لەسەر ئاسۆکانی چارەسەری لە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەکانی جەنگی جیهانی سێیەمدا کردەوە، بە پەرەپێدانی دەستپێکردنی سیاسی ژنان بە دیدێکی یەکگرتوو و بەردەوامبوونی میراتی ژنانی نێونەتەوەیی بە بنیاتنانی تۆڕەکانی ژنانی نێونەتەوەیی و گرنگیدان بە ڕۆڵی هاوپەیمانی نەدا لە بەهێزکردنی کۆنفیدراڵییەتی دیموکراتی ژنانی جیهانی، بۆ بەردەوامبوونی شۆڕشی داگیرساوی ژنان بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” وەک وەڵامێک بۆ کێشە هاوچەرخەکان و پێشکەشکردنی چارەسەری ڕیشەیی بۆیان، تاکوو ژن ئاڵای ڕابەرایەتی هەڵبگرێت و پێگەی خۆی لە پێشەنگییدا وەربگرێت بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی کە ئاشتی تێیدا زاڵە.
لەسەر بنەمای ڕۆڵی ستراتیژی هاوپەیمانی نەدا، کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی سێیەمدا جەختی لەسەر چالاکییەکانی هاوپەیمانی کە بەسەرچوون و هەڵسەنگاندنی کارایی کردەوە و لەسەر ئامانجە ستراتیژییەکان و پێکهێنانی حەوت لیژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی هاوپەیمانی ڕێککەوتن. بەشداربووان کۆک بوون لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1-بەهێزکردنی هاوپەیمانی نەدا وەک هاوپەیمانییەکی گشتگیر بە دیدێکی ژنانەی هەمەلایەنە، کە بنەماکەی سەرچاوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤە و پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری دژی ژنان و ڕێککەوتننامەی ئەستەنبوڵ و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاساییش 1325 سەبارەت بە ژنان و ئاساییش و ئاشتی و پرۆتۆکۆلە هەرێمییەکان.
2-پەسەندکردنی بەڵگەنامەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ژنانی جیهانی و بەڵگەنامەی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ هاوپەیمانیی نەدا بۆ پەرەپێدانی نێونەتەوەییبوون بە دیدێکی ژنانە و بوونیادنانی هاوپەیمانی شۆڕشگێڕی ژنان.
3-بەهێزکردنی ڕێکخستنی ژنان و تێکۆشانیان بە ئامانجی بوونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای ئازادی و ژیانی هاوبەشی یەکسان لەنێوان پیاو و ژن و دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
4-تێکۆشان بۆ چەسپاندنی ئاشتیی و بوونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای تاکی ئازاد، دوور لە توندڕەوی و دەمارگیری نەتەوەیی یان ئایینی یان مەزهەبی و ئەو مەیلانەی کە یەکگرتوویی کۆمەڵگەکان پەرتەوازە دەکەن و مافەکانی ژنان پێشێل دەکەن.
5-پشتگیریکردنی دەستپێشخەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، کە بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان خستویەتییەڕوو؛ وەک دەستپێشخەرییەک کە پەیوەندی بەئازادی ژنانەوە هەیە.
6-داواکردنی ئازادکردنی دیل و زیندانییە سیاسییە ژنەکان لە زیندانەکانی داگیرکەران و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکاندان.
7-هاوپشتیکردن لەگەڵ کێشەی ژنانی ئێزدی و پشتگیریکردنی بەرخۆدانیان.
8-بەهێزکردنی هاوپشتی و یەکگرتوویی لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێونەتەوەیی، بۆ پشتگیریکردنی تێکۆشانی ژن و کێشەکانی لە هەر شوێنێک بێت، بەبێ پەراوێزخستنی هیچ کێشەیەک، لە کوشتن لە ململانێ و جینۆسایدەکان و جەنگەکانی داگیرکاری و ململانێکانی دەسەڵاتخوازی و سیاسەتی ئاوارەکردن و گۆڕینی دیمۆگرافی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و توندوتیژی سێکسی (فەڵەستین، سوودان، سووریا و یەمەن)، لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و یاساییەکان.
9-بەهێزکردنی تۆڕبەندی لەنێوان ڕێکخراوەکانی ژنان و ئاڵوگۆڕکردنی بیر و دید و شارەزایی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی پشتگیریکردن، چونکە کێشەی ژنان کێشەیەکی مرۆییە کە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت.
10-بەتواناکردنی ژنان بۆ بەشداریکردنی کارا و وەرگرتنی پێگەیان لە داڕشتنی سیاسەتەکان و ناوەندەکانی بڕیاردان، لە ڕێگەی پەرەپێدانی قووڵی بیری و تیۆری و کۆمەڵایەتییان و بوونیادنانی تواناکان.
11-بەهێزکردنی کاری هاوپەیمانی نەدا لە وڵاتەکان لەلایەن لیژنە نیشتمانی ناوخۆییەکانییەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی و بۆنە هاوبەشە ناوخۆییەکان، لەگەڵ بۆنە هاوبەشەکان لەسەر ئاستی هەرێمی لە ڕێگەی چالاککردنی حەوت لیژنەکەیەوە.
12-بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی ژنان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنێکی فێمێنیستی ئازاد کە دژی وێنەی کلێشەیی ژنە لە ڕاگەیاندنی پیاوسالاری زاڵدا.
بژی تێکۆشانی ژنی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
بژی شۆڕشی ژنان (ژن، ژیان، ئازادی) (JIN JIYAN AZADÎ)
هاوپەیمانیی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (هاوپەیمانی نەدا)
2025-05-17
لە 15ی ئایار، لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە درووشمی لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی) دەستی پێ کرد.
هاوپەیمانیی نەدا (هاوپەیمانیی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی)، تۆڕێکی هەرێمی ژنانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، زیاتر لە 200 ڕێکخراو و تۆڕ و کەسایەتی ژنان لە 18 وڵاتی جیاواز لەخۆ دەگرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=