ئامینە خانی کچی قادر بەگی کەیخەسرەوبەگی جاف کە ژنی بارام بەگ ئەبێ و بەشی #بارام بەگ# لە جافا لەو بارام بەگەوە هاتووە، بە سەید فەتاحی جابری ئەڵێ: سەید تۆ چی ئەکەی وا هەر بەملا و بەولادا ئەسووڕێتەوە؟ وەرە من «بانەبۆر»ت ئەدەمێ ئاوای کەرەوە و بۆ خۆت تیایا دانیشە. سەی فەتاحیش ئەڵێ: ئامینە خان بانەبۆر پیاوی وەکوو بارام بەگی ئەوێ بە لاتێکی وەکوو من ئاوەدان ناکرێتەوە. ئامینە خانیش ئەڵێ: دە بڕۆ هەر لات بە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=