ئەحەی کڕنوو جارێک ئەچێ بۆ ئەو #شارباژێڕ#ە بۆ مێوژە ڕەشەکە کڕین، لەو لاوە بە شارەزووردا دێتەوە ئەگاتە «موان». لەوێ پیرێژنێک بەرۆکی ئەگرێ و ئەڵێ: تۆ حەکیمی؟ ئەڵێ: ئا... ئەڵێ: بە قوربانت بم سەر سنگم خێزەی لێوە تێ، ئێژن لرخەلرخی مردن هەس. ئەترسم ئەمە ئەو لرخەلرخەیە بێ. لرخەی مردن چییە؟ ئەویش ئەڵێ کچێ مەترسە، لرخەی مردن تڕی پێ نەگەیشتووە!
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=