لە #سنە# لەسەر قەبرانی «شێخان» چەند گۆڕێکی درێژ هەبوون، هەر زۆر زۆر درێژ بوون. ئاغا حەمەحەسەن هەبوو ڕۆژێک لەگەڵ هەندێ کەسا بەوێدا تێئەپەڕێ، سەیری ئەو قەبرە درێژانە ئەکا. بەلایەوە سەیر ئەبن ئەپرسێ: ئەمانە چین؟ ئەڵێن: ئەمانە قەبری ئەسحابەن. تۆزێکی تر تێیان ئەفکرێ و ئەڵێ ها، ها، ها، بەڵێ ئەمانە ئەبێ ئەسحابەگەل بن ئەو ئەسحابەگەلە کە بە بەیداخەکانیانەوە لێرە نریاگن! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=