#فایەق بێکەس# جارێک دەورییەک یاپراخ لە بەردەمیا بوو بە کوێرە کوێرە و بەفیزێکەوە ئەیخوارد. عەزیز ئەفەندی قامیش هەبوو ئەچێ بە سەریا پێی ئەڵێ: فایەقە کوێر ئەوە چی ئەخۆی؟ ئەویش ئەڵێ: بۆیە. ئەڵێ بۆیە یانێ چی؟ من ئەڵێم چی ئەخۆی؟ ئەڵێ: عەزە! درێژەی مەدەرێ من لە کورتی ئەیبڕمەوە تۆ ئەڵێی چی ئەخۆی؟ من ئەڵێم یاپراخ. ئەڵێی بەشم بدە. ئەڵێم نایدەم. ئەڵێی بۆ چی؟ ئەڵێم بۆیە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=