ئینگلیز تازە وڵاتی داگیر کردبوو «ئەمین بەگی قامیش» ئەکرێ بە قائیمقام لە #چوارتا#. خەبەریان دایە کە وا «حاکمی سیاسی» ئەچێ بۆ ئەوێ و پێیان وت کە جارچی بخاتە ناو شاری چوارتاوە بۆ ئەوەی جاڕ بدا ناو شار پاک و پوختە بکەنەوە ئەویش وتی: جارچی بۆ چییە؟ ئەمن خۆم چیمە؟ هەر کردی بە گەڕەکەکەیا و چووە سەر بانەکە و بانگەوازی کرد: هۆ خەڵکی چوارتا! سبەینێ حاکمی سیاسی ئینگلیز «تۆبڵیۆت» ناو دێت بۆ ناو دێ. بە ئەمری حەمە بەگی حاجی ڕەسووڵ بەگی مودیر ماڵ، گوێلکۆڵان ببەستنەوە، بەر ماڵ و کۆڵان پاک بکەنەوە. ئەوەی نەیکا هەر بە ئەمری حەمەد بەگی لە دایەلێی ئەکوتم. ئەمین بەگ! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=