«گوڵە» گوندێکە لەو وڵاتی سوێسنایەتییە. مزگەوتی لێیە. مزگەوتەکە مجەورێکی هەبوو باپیری ناو بوو. ئێوارەی زستانە و خەڵکی دێ لە مزگەوت کۆبوونەتەوە، هەر یەک داوای شتێکی لە باپیر ئەکرد.
یەکێ ئەیوت: ئاوم بۆ بێنە، یەکێ ئەیوت: دار بخەرە ئاگردانەکەوە. یەکێ ئەیوت: کەوشەکانم هەڵگرە، یەکێ ئەیوت: بەڕەکە وا ڕاخە، بە کورتی هەر یەکە قسەیەکی ئەکرد.
ئەویش هەستا و پەڕییە ناو محرابەکە و وتی: هەر سێ تەڵاقی ئەو باپیرە کەوتبێ قسە نەکەن بە یەک، بە گوێی کەس ناکەم! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=