ڕۆژھەڵاتی کوردستان، خۆرھەڵاتی کوردستان یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوێکی نافەرمییە بۆ پارچەیەک لە خاکی کوردستان کە ئێستا بەشێک لە سنوورەکانی ئێرانە.
زۆربەی دانیشتووانی لە کوردەکان پێکدێن و سنووری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، ئێراق، تورکیا و کۆماری نەخچیڤان ھەیە. پارێزگاکانی #ورمێ#، #سنە#، #کرماشان# و #ئیلام# و باکووری لوڕستان بەشێوەیەکی فەرمی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن. ھەروەھا پارێزگاکانی خووزستان، چوارمەحاڵ و بەختیاری و کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد و بەشێکن لە پارێزگاکانی لوڕستان، #ھەمەدان#، فارس، مەرکەزی بەشێوەیەکی نافەرمی لەخۆ دەگرێت.
$پارێزگاکان$
ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام (فەرمی)
ھەمەدان، #لوڕستان#، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، خووزستان، کوردخانە و خۆراسانی ڕەزەوی (نافەرمی).
ڕووبەر:
• سەرجەم
269٬449 کیلۆمەتری چوارگۆشە (104٬035 میلی چوارگۆشە).
(ڕووبەری ناوچە کوردییەکانی پارێزگای کوردخانە و خۆراسانی ڕەزەوی ھەژمار نەکراون).
ژمارەی دانیشتووان:
• سەرجەم
8 ھەتا 10 ملیۆن.
10 ھەتا 12 ملیۆن.
زمانەکان و ئایینەکان:
• زمانەکان
کوردی (ناوەندی، باکووری، باشووری، لەکی، ھەورامی).
ھەروەھا فارسی، ئازەری و لوڕی.
• ئایینەکان
ئیسلام (سوننە، شیعە)، یارسان، جوولەکە، بەھایی.
کوردانی خۆراسان پێکھاتەیەکن کە ژمارەیان نزیکەی 1٫7 ملیۆن کەسە و لە ماوەی سەدەی 16 ھەتا 18 لەلایەن دەسەڵاتدارانی فارسەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باکووری خۆراسان (باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران) گواسترانەوە و ئێستا لە پارێزگاکانی کوردخانە و بەشێک لە خۆراسانی ڕەزەوی دەژین.
لە ئێستادا کوردەکان دەوروبەری 10٪ی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن و ژمارەیان 9 بۆ 10 ملیۆن بەراورد دەکرێت کە زۆربەیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین، بەپێچەوانەوەی ناوچەکانی دیکە، پەیوەندییەکی باشی ھونەری و کولتووری لەنێوان گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێرانیدا ھەیە. بەشێک لە خێزان و خانەدانە نوێیەکانی وەک سەفەوی و زەندییەکان خۆیان بە کوردی ڕەسەن دەزانن. وێژەی کوردی (لەنێویاندا سۆرانی، کورمانجی و گۆرانی) بەدرێژایی مێژوو لەناو سنوورەکانی ئێران پەرەی سەندووە و بەچڕی کەوتووەتە بەر کاریگەریی زمانی فارسی.
بەھۆی پتەوی لە پەیوەندی مێژوویی و کولتووری لەنێوان کورد و گەلانی ئێرانی، ئەوا ئەوە بە یەکێک لە ھۆکارەکان دەزانرێت کە بەشێک لە سەرکردە کوردەکان دەوڵەتێکی جیایان بۆ کورد نەویستووە.
ھەمیشە حکوومەتەکانی ئێران لە دژی ھەر نیشانەیەک، بیرۆکە و بزاڤێک بوونە بۆ سەربەخۆیی یان خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ژمارەی دانیشتووان
ژمارەی کوردەکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە 10 ملیۆن کەس بەراورد دەکرێت. ژمارەیەک لە کوردەکان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران لە پارێزگاکانی کوردخانە و خۆراسانی ڕەزەوی دەژین کە ئەو بەشە بە خاکی کوردستان ھەژمار ناکرێت. شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەپێی ژمارەی دانیشتووان بریتین لە: کرماشان، ورمێ، سنە، ئیلام، #بۆکان#، #مەھاباد#، #سەقز#، #مەریوان#، #بانە#، #پیرانشار#، ئارووناوا، #نەغەدە#، #قوروە#، #کامیاران#، #جوانڕۆ#، #بیجاڕ#، تیکاب، #سەردەشت#، سەرپێڵ و #ساینقەڵا#. ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاوی کورد لە شارەکانی تاران، مەشھەد، کەرەج، بوژنۆرد، قۆچان، شیرڤان و شارەکانی تری ئێران دەژین.
شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەپێی دانیشتووان لە سەرژمێری ساڵی 2016دا بە ئەم شێوازە بوون:
ڕێزبەندی ناوی شار پارێزگا ژمارەی دانیشتووانی شار ژمارەی دانیشتووانی شارستان جێگەی لە پارێزگادا:
-پارێزگای کرماشان.
-پارێزگای ورمێ.
-پارێزگای کوردستان.
-پارێزگای لوڕستان.
-پارێزگای کوردخانە.
-پارێزگای ئیلام.
-پارێزگای ورمێ، بۆکان.
-پارێزگای ورمێ، مەهاباد.
-سەقز، پارێزگای کوردستان.
-مەریوان، پارێزگای کوردستان.
حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
-حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (حدکا).
-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک).
-کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران.
-حیزبی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
-سازمانی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
-کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار).
-کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (کژار).
-پارتی ئازادیی کوردستان (پاک).
-پارتی سەربەستیی کوردستان.
-یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان.
-ڕێکخراوی یاریکورد.
-پارتی سەربەستیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
-بزووتنەوەی ھیوا.
-بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
-بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
-ھاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان.
-ڕێکخراوی کوردی کورمانجی خوراسان.
-بەرەی یەکگرتووی کورد.
-پلاتفۆرمی یارسان.
-ڕێکخراوەی دیموکراتی یارسان.
-پلاتفۆرمی ھۆرام.
-پلاتفۆرمی زاگرۆس. [1]