کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,872
وێنە
  124,562
پەرتووک PDF
  22,126
فایلی پەیوەندیدار
  126,822
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سەردانە ستراتیژییەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا و گۆڕانی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سەردانە ستراتیژییەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا و گۆڕانی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سەردانە ستراتیژییەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا و گۆڕانی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
=KTML_Bold=سەردانە ستراتیژییەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا و گۆڕانی جیۆپۆلەتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست=KTML_End=
#پاوان تەتەر نێروەیی#

دوای هێرشی شۆڕشگێڕانەی تەحریر شام کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2024دا ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕووخاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆک قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، دووەمین سەردانی نێودەوڵەتی بکات.

دیدارێکی لەگەڵ #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، ڕاستەوخۆ دوای سەردانی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ڕیاز هات.

ئەم دوو سەردانە گۆڕانکارییەکی جیۆپۆلەتیکی دراماتیک لە سیاسەتی دەرەوەی سووریا نیشان دەدەن و ئاماژەن بۆ سەردەمێکی نوێی پشتیوانی سوننەیە، کە مەترسی پەراوێزخستنی هەژموونی شیعە بە سەرکردایەتی ئێران لە ناوچەکەدا هەیە، بەڵام ئەم پێشکەوتنە دیپلۆماسیانە بۆ داهاتووی سووریا چی دەگەیەنن و چۆن کاریگەرییان لەسەر هاوسەنگی ئاسایش و هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کە لە ئێستاوە ڕەوشێکی ئاڵۆزە.

=KTML_Bold=کۆنتێکستی مێژوویی، لە ئەسەدەوە بۆ شەرع=KTML_End=
شەڕی ناوخۆی سووریا کە لە ساڵی 2011 سەریهەڵدا، وڵاتەکەی لە نێوان ڕژێمی ئەسەد، کە ئێران و ڕووسیا پاڵپشتی دەکرا و چەندین گرووپی یاخی بوو، لەنێویاندا میلیشیا سوننەکانی وەک سوپای نیشتیمانی سووریا و هێزەکانی تەحریر شام دابەش کرد. دوای زیاتر لە 14 ساڵ لە ململانێی خوێناوی و دەستوەردانی فراوانی نێودەوڵەتی، تەحریر شام بە سەرکردایەتیی شەرع توانی لەگەڵ کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە یەک بگرێت و لە هێرشێکی خێرادا دیمەشق بگرێت.

ڕووخانی ئەسەد نەک هەر بە مانای کۆتایی هاتنی ڕژێمێکی هاوپەیمانی شیعە، بەڵکو دەرفەتێک بوو بۆ سووریا تا هاوپەیمانییە ناوچەییەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە.

شەرع کە ئێستا سەرۆکایەتییەکی کاتی، ئانکو سەرۆکایەتیی قۆناغی ڕاگوزەر دەکات، ئامانجە سەرەکییەکانی سەقامگیرکردنی سووریا و هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان و بنیاتنانەوەی ئابوورییەکی داتەپیوە، بۆ بەدیهێنانی ئەمەش ڕووی لە دوو زلهێزی ناوچەیی سوننە کردووە، ئەوانیش سعوودییە و تورکیان.

=KTML_Bold=سەردانەکانی ڕیاز و ئەنقەرە، ئایا لەدایکبوونی بلۆکی سوننە لێدەکەوێتەوە؟=KTML_End=
گەشتەکەی شەرع بۆ سعوودیە و تورکیا هیچ ڕێککەوت نییە. هەردوو وڵات لە مێژە نەیاری هاوپەیمانی شیعەی ڕژێمی ئەسەد لەگەڵ ئێران بوون و لە کاتی شەڕدا پشتیوانی گرووپە یاخی بووە جۆراوجۆرەکان بوون، بەڵام ئێستا پێدەچێت لەسەر کارنامەیەکی هاوبەش ڕێک بکەون، ئەویش بەهێزکردنی ڕژێمێکی سوننە لە سووریا و سنووردارکردنی هەژموونی تارانە.

=KTML_Bold=سعوودیە، پاڵپشتی دارایی و شەرعییەت=KTML_End=
لە ڕیاز، شەرع لەگەڵ محەممەد بن سەلمان گفتوگۆی لەسەر پاڵپشتی دارایی و وەبەرهێنان لە ژێرخانی سووریا کرد. ڕۆڵی سعوودیە لە شکاندنی گۆشەگیریی سووریادا زۆر گرنگە؛ ڕیاز دەتوانێ وەک پردێک لە نێوان دیمەشق و وڵاتانی تری جی سی بە سەرۆکایەتی سوننە، وەک ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین کە پێش ڕووخانی ئەسەد دەستیان کردبوو بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا. گەرەنتییەکی سعوودیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئابووری سووریا، پشتبەستن بە قەرزەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکانیش کەم دەکاتەوە، ئەمەش لە سەردەمێکی وەها هەستیار بۆ سووریا زۆر گرنگە.

=KTML_Bold=تورکیا: پەیمانی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی گرووپە کوردییەکان=KTML_End=
لە ئەنقەرەدا، گفتوگۆکە زیاتر ئاڕاستەی ئەمنیەتی بەخۆیەوە بینی. ئەردۆغان و شەرع ڕێککەوتن لەسەر قووڵکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکان، لەنێویاندا ڕێککەوتنێکی نوێی بەرگری کە دەتوانێت تورکیا بنکەی سەربازی فەرمی لەسەر خاکی سووریا دابمەزرێنێت، ئەمە گۆڕانێکی ستراتیژیی دەسەڵاتە: تورکیا لە ساڵی 2016ەوە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)، کە ئەنقەرە بە گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە #پەکەکە#ی دەزانێت، ئامادەیی سەربازیی لە باکووری سووریا هەبووە، بەڵام بنکەیەکی فەرمی دەبێتە هۆی شەرعیەتدان بە بوونی تورکیا و ئەگەری فراوانکردنی بۆ ناوچەکانی دیکە.

ڕەخنەگران دەڵێن ئەمە مەترسی لەسەر سەروەری سووریا دروست دەکات، بەڵام بۆ شەرع هاوکاری پێویستییە. پێویستی بە پشتیوانی تورکیا هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەم #داعش# (کە تا ئێستاش شانەی نووستووی زۆری هەیە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا) و هەم #هەسەدە# کە تورکیا وەکو دوژمن سەیریان دەکات، بە ڕێگەدان بە دەستێوەردانی تورکیا، هیوادارە ناوچە کوردنشینەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق یەک بخاتەوە، ئامانجێک کە سوودی بۆ تەماحەکانی تورکیاش هەیە بۆ ڕێگری لە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی کوردی لەسەر سنوورەکەی.

=KTML_Bold=ئێران لە ئاڵۆزییەکی سەرگەرداندا، ئایا ئەمە داڕمانی هیلالی شیعەیە؟=KTML_End=
سەرەدانی دیپلۆماتیکی شەرع بۆ سەر زلهێزە سوننەکان ئاماژەیە بۆ ستراتیژێکی هۆشیارانە بۆ کەم کردنەوەی هەژموونی ئێران.

لە سەردەمی ئەسەددا، سووریا بەشێکی ناوەندی هیلالی شیعە بوو، زنجیرەیەکی جیۆپۆلەتیکی لە ئێرانەوە لە ڕێگەی عێراق و سووریاوە بۆ حزبوڵڵا لە لوبنان، بە بوونی ڕژێمێکی سەرکردایەتی سوننە لە دیمەشق، ئەم زنجیرەیە مەترسی پچڕانی لەسەرە و ئەمەش دەبێتە شکستێکی ستراتیژی بۆ تاران.

ئێران پێشتر بە زیادکردنی پشتیوانی لە میلیشیا شیعەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا وەڵامی داوەتەوە، بەڵام بەبێ ئەسەد پێگەی ئەوان لاوازترە. ئەگەر شەرع لە دەستەبەرکردنی پشتیوانی سوننەکان و سەقامگیرکردنی سووریا سەرکەوتوو بێت، ڕەنگە تاران ناچار بێت ڕۆڵی کەم کراوە قبوڵ بکات. ئەمەش کاریگەری لەسەر هەسەدە دەبێت، کە پشت بە بودجەی ئێران و ڕێڕەوی گواستنەوەی سووریا دەبەستێت.

بەڵام پێناچێت ئێران بەبێ خۆڕاگری دەستبەرداری بێت. لە ئێستاوە ڕاپۆرتەکان باس لە زیادبوونی چالاکیی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا لەوان هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تورکیا و ڕژێمی کاتی بڵاودەکرێنەوە.

ململانێی بە وەکالەت لە نێوان ئەکتەرە سوننە و هاوپەیمانەکانی شیعە لە سووریا مەترسییەکی واقیعییە لە داهاتوودا.

=KTML_Bold=بنکەی سەربازی تورکیا: ئاسایش یان داگیرکاری؟=KTML_End=
ئەگەری دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی فەرمی تورکیا لە سووریا یەکێکە لە لایەنە مشتومڕاوییەکانی ڕێککەوتنە نوێیەکەی بەرگری. تورکیا لە ئێستاوە چەندین بنکەی چاودێری و بنکەی کاتی لە باکووری سووریا هەیە، بەڵام بنکەیەکی هەمیشەیی بە مانای گۆڕانکاری چۆنایەتی دێت.

بۆ دانیشتوانی سووریا، بنکەیەکی تورکیا هەستی دژ بەیەک دەوروژێنێت. لەلایەک دەکرێ وەک گەرەنتییەک لە دژی جوداخوازی کورد و گەڕانەوەی داعش هەست پێبکرێت، لە لایەکی دیکەوە مەترسی ئەوە هەیە کە وەک داگیرکارییەکی بیانی سەیر بکرێت، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە گرژیی نەتەوەیی مێژوویییان تێدایە.

شەرع دەبێت هاوسەنگی لە نێوان قبوڵکردنی پشتیوانی تورکیا و پاراستنی ڕواڵەتێکی سەروەری هەبێت.

لەسەر ئاستی هەرێمیش، بنکەیەکی تورکیا گرژییەکان لەگەڵ هەردوو زلهێزی جیهانی ئەمەریکا و ڕووسیا زیاتر دەکات. ئەمەریکا تا ئێستاش وەک هاوبەشێک لە دژی داعش پاڵپشتی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات و دەستوەردانێکی تورکیا لە دژی داعش ڕاستەوخۆ بەریەککەوتنی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەبێت. لە هەمان کاتدا ڕووسیا کە پێشتر پاڵپشتی ئەسەدی دەکرد، تا ئێستا بە فەرمی دان بە ڕژێمی شەرعدا نەناوە.

ڕەنگە مۆسکۆ فراوانبوونی باندووری تورکیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی سەربازی خۆی لە سووریا و ڕۆڵی وەک دەڵاڵی ناوچەیی ببینێت.

بۆ تورکیا ئەو بنکەیە بەشێکە لە ستراتیژێکی فراوانتر بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک زامنی ئەمنی ناوچەیی. ئەردۆغان لە مێژە هەوڵی ئەوە دەدات تورکیا بکاتە زلهێزێکی سەربەخۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دوور لە هەژموونی ڕۆژئاوا.

ئەنقەرە بە دامەزراندنی پێگەیەکی پتەوی سەربازی لە سووریا، دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕەوتی کۆچبەران بکات و بەرەنگاریی گرووپە کوردییەکانی نێزیک لە پەکەکە ببێتەوە و خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا جێگیر بکات.

=KTML_Bold=کاریگەری دۆمینۆی جیۆپۆلەتیکی، هاوپەیمانی نوێ، ململانێی نوێ=KTML_End=
سەردانەکانی شەرع بۆ ڕیاز و ئەنقەرە تەنیا هەڵکەوت و ڕێککەوت نییە، بەڵکو بەشێکن لە گۆڕانکارییەکی گەورەتر لە پێکهاتەکانی دەسەڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا پێدەچێت دەوڵەتانی سوننە لەسەر پلاتفۆرمێکی هاوبەش ڕێک بکەون:

1. ئاسایش لە دژی هەژموونی شیعە؛ بە پاڵپشتیکردنی ڕژێمێکی سوننە لە سووریا، سعوودیە و تورکیا هیوادارن کە فاکتەرێک بێت بۆ سنووردار کردنی فراوانخوازییەکان ئێران.
2. یەکگرتنی ئابووری؛ وەبەرهێنانەکانی سعوودیە لە سووریا وڵاتەکە زیاتر لە وڵاتانی GCC نزیک دەکاتەوە، لە کاتێکدا کۆمپانیا تورکییەکان لە ئێستاوە پلانی پڕۆژەی ژێرخانی لە سووریا دادەڕێژن.
3. پرسی کورد وەک دوژمنی هاوبەش؛ هەردوو حکومەتی ئەنقەرە و دیمەشق ئۆتۆنۆمی کورد ڕەتدەکەنەوە، ئەمەش دژە خاڵێکی هاوبەش بۆ پشتیوانیی هەسەدە لە ئەمەریکا دروست دەکات.

بەڵام ئەم هاوپەیمانییە سوننەیە بێ مەترسی نییە. سعوودیە و تورکیا بەرژەوەندیی کێبڕکێیان لە ناوچەکەدا هەیە، لە لیبیا تا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەگەر ڕژێمەکەی شەرع نەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان ئەم دوو دەسەڵاتەدا ڕابگرێت، ئەوا ڕەنگە دابەشبوونی ناوخۆیی سەرهەڵبدات. جگە لەوەش ئەم هاوپەیمانییە مەترسی زیاتری دابڕانی سووریا لە جیهانی ڕۆژئاوای لەسەرە.

یەکێتی ئەورووپا و ئەمەریکا هێشتا سزاکانی سەر سووریایان هەڵنەگرتووە و پەیوەندییەکی زۆر ڕوونیش بە ئەنقەرە و ڕیازەوە دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژئاوا قورستر بکات.

=KTML_Bold=دەرەنجام: ئایا سیستمێکی نویێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەبێت؟=KTML_End=
سەرەدانی دیپلۆماسی ئەحمەد شەرع نیشانەیەکی ڕوونە کە سووریا بەدوای ناسنامەیەکی نوێدا دەگەڕێت دوای ئەسەد، ناسنامەیەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە هاوپشتی سوننەدا هەیە نەک برایەتی شیعە.

دیمەشق لە بە ئامێزگرتنی تورکیا و سعوودیە هیوادارە شەرعییەتی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێتەوە و پاڵپشتی ئابووری دەستەبەر بکات و هەڕەشە ناوخۆییەکانی وەک جوداخوازی و جیهادیزمی دابەزێنێت.

بەڵام ئەم ستراتیژە پڕە لە پارادۆکس. هاوکاری لەگەڵ تورکیا مەترسی ئەوە دەکات کە سووریا بگۆڕێت بۆ دەوڵەتێکی بووکەڵەی تورکیا، لە کاتێکدا هەوڵدان بۆ پەراوێزخستنی ئێران دەتوانێت ببێتە هۆی شەڕی نوێ بە وەکالەت.

لەسەر ئاستی ناوچەیی، سەرهەڵدانی بلۆکی سوننە دەتوانێت زیاتر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر بکات، بەتایبەتی ئەگەر ڕووسیا و ئێران بە بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکانی خۆیان وەڵام بدەنەوە.

یەک شت دڵنیایە: ئایندەی سووریا نەک هەر لە دیمەشق، بەڵکو لە ڕیاز و ئەنقەرە و تارانیش لە دادەرێژرێت.

سەردانەکەی ئەحمەد شەرع تەنیا سەرەتای گەشتێکی دوورودرێژ و نادیار بەرەو نەزمێکی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Kurdistan24) - 05-02-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!