کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,414
وێنە
  124,216
پەرتووک PDF
  22,105
فایلی پەیوەندیدار
  126,125
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,126
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,006
وێنە و پێناس 
9,467
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,997
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,182
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,055
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,159
شەهیدان 
11,970
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,630
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,638
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
909
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   تێکڕا 
274,453
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ترەمپ بە سیاسەتە زەقەکانی جیهان تووشی شۆک دەکات
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ترەمپ بە سیاسەتە زەقەکانی جیهان تووشی شۆک دەکات
ترەمپ بە سیاسەتە زەقەکانی جیهان تووشی شۆک دەکات
=KTML_Bold=ترەمپ بە سیاسەتە زەقەکانی جیهان تووشی شۆک دەکات=KTML_End=
#ئازاد ئەحمەد عەلی#

ترەمپ بەڕوونی باسی پلانەکانی دەکات و هەوڵ دەدات بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی جێبەجێ بکات، بە پێچەوانەی رەوتی چەپی لیبراڵ لە ناو حیزبی دیموکرات بە سەرکردایەتیی ئۆباما-بایدن لە ساڵانی رابردوودا، کە بەردەوام جەختیان لەوە کردەوە ئامانجی سیاسەتی دەرەوەیان بڵاوکردنەوەی (دیموکراسییە لە جیهاندا) کە لە ناوخۆی ئەمریکادا بەهێزی دەکات، بەڵام ئەنجامە کردارییەکەی رادەستکردنی ئەفغانستان بوو لە ساڵی 2021 بۆ تاڵیبان، هەروەها رادەستکردنی سووریا بوو بۆ دەستەی تەحریر شام لە کۆتایی ساڵی 2024، کە هەردووکیان لقی رەسەنی رێکخراوی قاعیدەی جیهادین.

لەوانەیە وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر پلانە ناڕوون و فێڵاوییەکەی دیموکراتەکان، سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە کەسایەتیی خۆیدا کورتکراوەتەوە، روون و ئاشکرا بێت. سەرەڕای ئەوەش، پێدەچێت بەهۆی زبرییەوە جیهان تووشی شۆک ببێت. چاودێران لە یەکەم لێدوانی وەزیری دەرەوە مارکۆ رۆبیۆ، کە لە لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجوومەنی پیرانەوە هاتووە و جێگری سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنەکە بوو، ئەمەیان بۆ روونبووەوە. وەزیری نوێ ساڵی 1971 لە فلۆریدا لەدایک بووە و، کوڕی دایک و باوکێکی هەژاری کوباییە.

یەکەم لێدوانی مارکۆ رۆبیۆ، لایەنی سەرەکی و راستەقینەی سیاسەتی ترەمپی ئاشکرا کرد، کە بریتییە لە زاڵبوونی لایەنی ئابووری بەسەر هەموو دامەزراوەکانی ئیدارەی ئەمریکادا. کاریگەریی رەوتی ئابووری زۆر بەهێزە، تەنانەت لەسەر گوتاری وەزیری دەرەوەش کە پێویستە بە زمانێکی دیپلۆماسی قسە بکات نەک زمانی ئابووری و قازانج، کە ناونیشانەکەی (دۆلارە). دوای دەستبەکاربوونی، راستەوخۆ رایگەیاند: کارکردن وەک 72ەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرزترین شانازییە لە ژیانی پیشەییمدا. سەرۆک ترەمپ رێنماییەکی روونی پێم دا بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییە سەرەکییەکەمان رێنیشاندەری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بێت. دەبێت بۆ هەر دۆلارێک کە خەرجی دەکەین و هەر بەرنامەیەک کە پارەی بۆ دابین دەکەین و هەر سیاسەتێک کە پەیڕەوی دەکەین، وەڵامی سێ پرسیاری سادە بدرێتەوە:

ئایا ئەمریکا پارێزراوتر دەکات؟
ئایا ئەمریکا بەهێزتر دەکات؟
ئایا ئەمریکا گەشەسەندووتر دەکات؟
ئەم لێدوانە – پلانە، لە #22-01-2025#، درا و لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە.

پاش ئەوەی رۆبیۆ سێ پرسیارەکەی خۆی کرد بە کۆڵەکەی سەرەکیی دیپلۆماسیەتی ئەمریکا لە قۆناخی داهاتوودا، بۆ توێژەر دەردەکەوێت کە سیاسەتی ئیدارەی نوێ، خاوەنی فەلسەفە و میتۆدێکی روونە و، بگرە رەوتە ئابوورییەکەی زۆر زەقە و، لە پلەی یەکەمدا بەرەو قازانجی ئابووری دەڕوات، تا ئەو رادەیەی ئیدارەی نوێ ئاژانسی گەشەپێدانی دەرەکیی ئەمریکایی داخست. لەوە دەچێت خاوەنی بیرۆکەکە ئیلۆن ماسکی هاوبەشی ترەمپ لە حوکمڕانیدا بێت، کە پێشتر ئاشکرای کرد بەنیازە ئاژانسی گەشەپێدانی دەرەکیی ئەمریکایی (USAID) دابخات، بەبیانووی ئەوەی چاکسازیی تێدا ناکرێت و رێکخراوێکی (تیرۆریست)ە، بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ هەواڵگری و خۆبواردن لە ئاشکراکردنی ژمارەیەک لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی بۆ ئەو تیمی پشکنینەی ئەو ناردبووی. ئەو جەختی لەوە کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی لەسەر داخستنی ئاژانسەکە دەربڕیوە کە بودجەی ساڵانەی 40 ملیار دۆلارە، ترەمپیش بەڕێوەبەرانی ئاژانسەکەی بە کۆمەڵێک شێتی تووندڕەو وەسف کرد. لە ئەنجامدا هەزاران کارمەندی ئەم دامەزراوەیە لە ئەمریکایی و خەڵکی دیکە لە سەرتاسەری جیهان دەرکران، دواتر ئەم قەبارە زەبەلاحەی یارمەتییە ئەمریکاییەکان رادەگیرێت، بەڵام بڕیارە یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەرەوە رێکبخرێنەوە بەپێی دیدی ئیدارەی نوێ بە سەرکردایەتیی ترەمپ-مەسک.

هەروەها دەستکرا بە جەنگی باجی گومرگی کە ئەنجامی خراپی بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەبێت لە هەردوو رووی ئابووری و سیاسییەوە. بۆ نموونە، لە خەمڵاندنێکی سەرەتاییدا دەرکەوت کاریگەریی زیانەکانی باجی گومرگی ئەمریکا لەسەر کەرتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، بەپێی شارەزایان، دەگاتە نزیکەی 30 ملیار دۆلار.

هەروەها تێبینی دەکرێت وەزیری دەرەوە رۆبیۆ، رووحی چالاکییە دەرەکییەکانی لە هیچ فەلسەفە یان ئایدۆلۆژیا یان تەنانەت بیرێکی سیاسیی ئەمریکا پێش سەرۆکایەتیی ترەمپ وەرناگرێت، بەڵکو ترەمپ وەکو هەر سەرۆکێکی وڵاتێکی جیهانی سێیەم خۆی رێنمایی بە رۆبیۆ دەدات. هەروەها لە سەرەتای دەستپێکی ئیدارە نوێیەکەوە، هیچ نیشانەیەکی پەیوەندیی هاوبەش یان کارلێک لەنێوان وەزیری دەرەوە و لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرێس و ترەمپ بەدی نەکراوە، بەڵکو وەزیر رێنماییەکان وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی ترەمپ لە بوارەکانی کۆچ، وزە و کەشوهەوا، بەتایبەتی گرتنەبەری خێرای هەڵوێستی ناهەموار بەرامبەر قەیرانی کەشوهەوای جیهانی، کاتێک گوتی: دەبێت سوود لە خاڵە بەهێزەکانمان وەربگرین و خۆمان لە سیاسەتەکانی کەشوهەوا رزگار بکەین کە ئەمریکا لاواز دەکەن، بەمەش پاساو بۆ هەموو ئاراستەکانی سیاسەتەکانی ترەمپ لە رۆژە یەکەمەکانی حوکمڕانییەوە دەهێنێتەوە. بە جۆرێک جەختی لەوە کردەوە: ئەجێندای پێشبینیکراوی سەرۆک ترەمپ بۆ وڵاتەکەمان و پەیوەندییە دەرەکییەکانمان، دووبارە تیشکخستنەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەیی ئەمریکایە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەوە. لە گەرمەی کێبڕکێی زیادبووی ئەمڕۆی نێوان زلهێزەکاندا، من دەستەی دیپلۆماسیی بەهرەدارمان بەهێز دەکەم بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکەکەمان بۆ ئەوەی ئەمریکا ئارامتر و بەهێزتر و گەشەسەندووتر بێت. روونە کە ئەم پلانەی رۆبیۆ بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی لە قۆناخی داهاتوودا پێشکێشی کردووە، جێبەجێکردنی بۆچوونەکانی پێشووی ترەمپە، سەرباری پابەندبوون بە بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی، جگە لەوەی کە سیاسەتە ئابوورییە تووندەکانی هاوپەیمانێتییە نوێیەکەی لەگەڵ سەرمایەی تەکنیکی-دیجیتاڵ کە جەمسەرەکانی، بەتایبەتی ملیاردێری یەکەمی جیهان ئیلۆن ماسک، نوێنەرایەتیی دەکرێت، پێویستیان پێیەتی. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 128 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 11-02-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-02-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 31-05-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 128 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!