جارێک ئەحەی کڕنوو لە #سلێمانی# ئەچێتە بەردەرگای یەکێ لە ئاودەستەکانی مزگەوتی گەورە. تا ئەم ئەیەوێ بچێتە ژوورەوە زەفتییەکی تورک پێشی ئەکەوێ ئەچێتە ژوورەوە. ئەحەی کڕنوو زۆر ڕائەوەستێ کابرا دەرناچێ. ئەحە ئحەیەکی بۆ ئەکا، کابرا لە ژوورەوە یەکێکی پیا دێنێ! ئەحە ئحەیەکی تر ئەکا کابرا دیسان یەکێکی زلتری پیا ئەکێشێ! ئەحە تووڕە ئەبێ ئەڵێ: سەگی سەگباب تۆ کە تۆپ و تۆپخانەیەکی وات پێیە و زەخیری شەش مانگیشت هەڵگرتووە بۆ چ ناچی لە دەوڵەتی تورک یاخی بی؟ بە مانگی مەجیدییەک سەربازی بۆ ئەکەی؟[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=