کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,656
وێنە
  124,511
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سلێمان شا و شێخ سەعیدی پیران؛ دوو دیوی یەک چیرۆک
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سلێمان شا و شێخ سەعیدی پیران؛ دوو دیوی یەک چیرۆک
سلێمان شا و شێخ سەعیدی پیران؛ دوو دیوی یەک چیرۆک
=KTML_Bold=سلێمان شا و شێخ سەعیدی پیران؛ دوو دیوی یەک چیرۆک=KTML_End=
#سیروان ڕەحیم#

دەوروبەری ساڵی 1225ی زایینی، یەکێک لە هۆزە تورکەکانی ئاسیا، لە کەناری دەریای خەزەرەوە بەرەو ناوچەی حەلەب دێن. ئەم هۆزە ناوی کایی-یە. هۆزەکە بێ خاکن، بە دوای نەوایەکدا دەگەڕێن، دەیانەوێت رووبەرێک زەوییان هەبێت و لەوێ لابدەن و تێیدا نیشتەجێ ببن. کاتێک ئەو تورکانە دەگەنە دەڤەرەکە، یەکێک لە نەوەکانی سوڵتانی نێودار سەڵاحەدینی ئەیوبی دەسەڵاتداری حەلەب و ناوچەکەیە. ئەلعەزیز ناوی ئەو نەوەیەی سەڵاحەدینی ئەیوبییە و حەلەب پایتەختی دەسەڵاتەکەیەتی. سەرۆکی هۆزی کایی سلێمان شایە. سلێمان باوکی ئەرتوغروڵە، ئەرتوغروڵ تاوەکو ئێستاش وەکو ئەفسانەی ئازایەتی و هێمای نەدۆڕان لە کۆنەستی تورکەکاندا بەرجەستەیە.

پاش چەند ساڵێک لە گیرسانەوە و نیشتەجێبوونی هۆزی کایی لە ناوچەکە، لە شوێنێکی نزیک لە حەلەب و لەنێو رووباری فوراتدا سلێمان شا لە تەمەنێکی هەڵکشاودا، بە یاوەریی ئەرتوغروڵ و گویندۆغدوی کوڕی، تەندروستی دەشێوێت و لەنێو ئاوی فوراتدا لە هۆش خۆی دەچێت. سلێمان هەر لەو جێگەیە گیان لەدەست دەدات و کوڕەکانی لە نزیک حەلەب بە خاکی دەسپێرن. ئەم زانیارییانە بە شێوەیەکی دوورودرێژ و وەڕسکار لە زنجیرەی سەت و پەنجا بەشیی سەرهەڵدانی ئەرتوغروڵدا هەن. ساڵی 1299 عوسمانی کوڕی ئەرتوغروڵ، واتە کوڕەزای سلێمان شا، دەوڵەتی عوسمانی دروست دەکات.

گۆڕی سلێمان شای باپیری عوسمان تاوەکو رووخانی زلهێزی عوسمانی لە ساڵی 1922دا هەر لەنێو خاکی تورکاندا بووگە. پاش شەڕی یەکەم و ئاوابوونی خۆری سەڵتەنەت و دابەشکردنی ناوچەکە، لە پەیماننامەی لۆزاندا ساڵی 1923، کاتێک سووریا بەر فەرەنسا کەوت، کۆماری تورکیا و فەرەنسا لەسەر ئەوە رێککەوتن گۆڕی سلێمان شا لەنێو خاکی سووریادا بمێنێتەوە، بەڵام بەمەرجێک شوێنەکە هەر لەژێر دەسەڵاتی تورکیادا بێت.

لەم 13 ساڵەی تێکچوونی دۆخی سووریاشدا بەردەوام گۆڕەکە لە لایەن سەربازانی تورکیاوە پارێزراوە، سەربازانی تورکیا، ئەو گرووپانەی گۆڕەکە دەپارێزن، 15 رۆژ جارێک بە نێو شاری کۆبانێی رۆژئاوادا لەسەر خەتەوە بەرەو بن خەت و بە پێچەوانەوە دەهاتن و دەچوون، یەکیان دەگۆڕی، ئەوانەی بەرەو پشوو دەچوون و ئەوانەیشی بەرەو جێبەجێکردنی ئەرک دەچوونە سەر گۆڕەکە، لەم هاتن و چوونەی سەربازانی تورکدا، دەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوا کارئاسانی بۆ دەکردن. تەنانەت ساڵی 2015 کاتێک بە هۆی شەڕی ناوخۆی سووریاوە تورکیا گۆڕەکەی بۆ گوندی ئاشمەی سەر بە کۆبانی گواستەوە، دەسەڵاتدارانی خۆسەری رۆژئاوا ئالیکار بوون. لەم رۆژانەیشدا جەنەراڵ مەزڵووم کۆبانی گوتی: ئێمە وەکو پێشتر هاوکار بووین، ئێستایش بۆ گواستنەوە یان پاراستنی گۆڕی سلێمان شا هاوکار دەبین. مرۆڤ دەبێت بەم شێوە شایستەیە، مرۆڤانە و ژیرانە، مامەڵە لەگەڵ گۆڕ و لەگەڵ دیرۆکدا بکات.

=KTML_Bold=ئەمە دیوێکی چیرۆکەکەیە، دیوی دووەمی هەمان چیرۆک، بەم جۆرەیە:=KTML_End=
بەرامبەر بە رێزگرتن لە گۆڕی سلێمان شا و دیرۆکی ئەو گۆڕە، سەتان ساڵ پاش مردنی سلێمان شا، و سەت ساڵ لەمەوبەر، دەسەڵاتدارانی نوێی تورکیا، ساڵی 1925 شێخ سەعیدی پیران لە دار دەدەن. رۆژی 29ی 6ی 1925 لە #ئامەد# شێخ سەعید لە دار دەدرێت، بەڵام بەدرێژایی سەت ساڵ و تاوەکو ئێستاش کەس نازانێت گۆڕی شێخ سەعیدی پیران لە کوێیە. منداڵانی شێخ سەعید، نەوەکانی و هەموو گەلی کورد خوازیاری ئەوە بوون و ئەوەن دەسەڵاتدارانی تورکیا، لە مستەفا کەمالەوە تاوەکو ئێستا، شوێنی ئەو گۆڕەی شێخ سەعیدی پیران ئاشکرا بکەن، بەڵام نایکەن. سلێمان شا بۆ ئێوە هێمایە و گرنگە، شێخ سەعیدیش بە هەمان شێوە؛ بۆ کورد و کوردستان هێمایە و گرنگە.
ئیدی ئەوە ئاوەزی هێز و دەسەڵاتە؛ من هەم و بەدەسەڵاتم، دەبێت لە رێگەی لەناوبردنی تۆوە بەهێزتر و بەدەسەڵاتتر بم. تۆیش دەبێت بێهێزتر و بێدەسەڵاتتر بیت، یان نەمێنیت.
هەمان ئاوەز، هەمان بیرکردنەوە و هەمان سیستم، نەک هەر گۆڕی شێخ سەعید دەشارێتەوە، بەڵکو نکوڵی لە بوونی میللەتان دەکات، کەچی هەر دەم دەکاتەوە، باس لە دیموکراسی دەکات و خوازیاری ناوچەیەکە بێ تیرۆر و پڕاوپڕ لە دادپەروەری، خۆیشی وەکو قوربانیی دەستی تیرۆر پێناسە دەکات. هەمیشە ئەوانەی دۆخی دەروونییان ناجێگیرە پێودانگەکان پێچەوانە دەبینن. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 18-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-12-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-05-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-06-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-06-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 232 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!