ناو: محەمەد
ناوی باوک: کەریم
$ژیاننامە$
محەمەد کەریم حەمە ڕۆماننووس و وەرگێڕ، ساڵی 1966 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی ئەدەبی لە سلێمانی تەواو کردووە، ساڵی 1986-1987 لە کۆلێجی ئاداب فەلسەفە لە زانکۆی موستەنسریە وەرگیراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەربە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە بووە، هەمان ساڵ لەلایەن ئەمنی سلێمانییەوە گیراوە و دواتر حوکم دراوە و دوای ئازادبوونیش بووە بە پێشمەرگە نەیتوانیوە کۆلێج تەواو بکات. ساڵانی 1988 بۆ 1991 بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە کە لە ئێران بووە، فێری زمانی فارسی بووە، پێش ئەوەش عەرەبی زانیوە. یەکەم بەرهەمی ساڵی 1990 لە ژمارە (1) گۆڤاری #ڕەنگاڵە#دا بە ناوی دادگا و بە نازناوی حەمەدۆک بڵاوکردووەتەوە کە شانۆگەرییەکی سادەی واقیعی بووە. دوای چوار ساڵ لە ساڵی 1994 دا لە ڕۆژنامەی #ئاڵای ئازادی# چەند کورتەچیرۆکێکی بڵاوکردووەتەوە، ساڵی 1997 وەکوو ڕۆژنامەنووس لە #کوردستانی نوێ# دەستبەکار بووە، ئەمەش دەروازەیەکی باشی لێکردووەتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی کورتەچیرۆکەکانی و وەرگێڕانەکانی لە زمانی فارسییەوە. لە ساڵانی ئیشکردنیدا لە کوردستانی نوێ جگە لە سەدان وتار و چاوپێکەتن و ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، (25) پەرتووکی بە نووسین و وەرگێڕانەوە چاپکردووە، پەرتووکەکانی لە بواری ئەدەبی و سیاسی و فکری و فەلسەفی-دان. ئەمەش ناوی پەرتووکەکانییەتی:
1-سێ دڵۆپە خوێن 11 چیرۆکی سادقی هیدایەت، وەرگێڕان، 1999.
2-باڵە سیاسییەکان لە ئێرانی ئەمڕۆدا، نووسینی (حجت مرتجی)، وەرگێڕان، 2001.
3-بەرەو مەدەنییەتی نوێ، نووسینی، ئەلڤین تۆفلەر و هایدی تۆفلەر، وەرگێڕان، 2002.
4-کافکا، پەرتووکی گیرفان، نووسینی، سادقی هیدایەت و یوسف حاجی میرزایی، وەرگێڕان، 2002.
5-تیۆری ڕۆمان، نووسینی، کۆمەڵێک نووسەر، وەرگێڕان، 2003.
6-ساڵی ئاشووب، ڕۆمانی عەباسی مەعروفی، وەرگێڕان، 2005.
7-عەقڵ و هەست، کۆمەڵێک بابەت، نووسینی، کۆمەڵێک نووسەر، وەرگێڕان، 2005.
8-نیتشەو فێمینیزمی هاوچەرخ، پەرتووکی گیرفان، نووسینی، نوشین شاهندە، وەرگێڕان، 2006.
9-فەیلەسوفە مەزنەکان، نووسینی، برایان ماگی، وەرگێڕان، 2006.
10-خەونی سپی، کۆمەڵە چیرۆک، نووسین، 2006.
11-پۆلێ چیرۆکی ئاوەکی، نووسینی، کۆمەڵێک نووسەر، وەرگێڕان، 2007.
12-خۆشەویستیی لە زەمانی کۆلێرادا، ڕۆمانی گابریل گارسیا مارکیز، وەرگێڕان، 2008. چاپی دووەمی #دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان# ساڵی 2016.
13-دەشتی سووتێنەر، نووسینی خوان ڕوڵفۆ، کۆمەڵە چیرۆک، 2008.
14-من هەمیشە نیگەرانم، ڕۆمان، نووسین، 2010. چاپی دووەم وەشانخانەی مادیار، 2024.
15-وەرزی دروێنەی فریشتەکان، کۆمەڵە چیرۆک، نووسین، 2010.
16-راز و ڕەمزەکانی ڕۆمان، دیدار و بابەتی ئەدەبی، وەرگێڕان، 2012.
17-شاسواریک بەسەر پشتی باوە، ڕۆمانی محەمەد قاسم زادە، وەرگێڕان، 2012.
18-جەنەڕاڵی سوپای مردوو، ڕۆمانی ئیسماعیل کادارێ، وەرگێڕان، 2014.
19-حیکایەتەکانی ئۆشۆ، ئۆشۆ، عیرفان، وەرگێڕان، 2016.
20-پاسەوانی کێڵگەی هەرزن، ڕۆمانی جەی. دی. ساڵینجەر، وەرگێڕان، 2017.
21-دێو بەهمەن، ڕۆمان، نووسین، 2018.
22-شەرم، ڕۆمانی سەلمان ڕوشدی، وەرگێڕان، 2019.
23-لەوانەیە ون بووبێتم، ڕۆمانی سارا سالار، وەرگێڕان، 2021.
24-چیرۆک چییە؟ کۆمەڵێک بابەت لەسەر هونەری چیرۆکنووسین، وەرگێڕان، 2021.
25-رۆمان چییە؟ کۆمەڵێک بابەت لەسەر هونەری ڕۆماننووسین، وەرگێڕان، 2021.
محەمەد کەریم (#01-04-2024#) دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی وەکوو سەرنووسەری کوردستانی نوێ، ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری نوێبوونەوەیە. پەرتووکێکی بە ناوی -هونەری ژیانێکی باش-لە #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم# لەژێر چاپدایە و ڕۆمانێکی تازەشی ئامادەیە بۆ چاپ. جگە لە چەند پەرتووکێکیتر کە ئامادەکردنیان دەوێت بۆ چاپ خاوەنی زیاتر لە (150) کورتەچیرۆک و فلاش فێکشنی نووسینی خۆیەتی کە لە ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بڵاوبوونەتەوە و هێشتا نەکراون بە پەرتووک. [1]