گۆڕستانی کۆنی شارەدێی #سکتان# لە سنووری شارۆچکەی #کۆیە#، کێلەکانی ئەم گۆڕستانە سەرنجڕاکێشن و بەرزی کێلەکانی 1,5مەتر دەبێت، دەربارەی مێژووەکەشی زانیاری بەر دەست نییە بۆ کەی دەگەڕێتەوە. [1]
ئەو گۆڕستانە لە گوندی (#کۆدەڵە#) سەربە شارەدێی سکتانە، بەفەرمی ناوی لە یونسکۆ تۆمارکراوە، بەداخەوە کێلەکان زۆربەیان دزراون بەتایبەت کە دەگوترێت کۆمەڵێک کێلی بەنەخش و نیگاری لێبووە. [2]