ناو: ئاڵا
ناوی باوک: #کەمال سەعدی مستەفا#
ساڵی لەدایکبوون: 1992
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لەدایکبووی ساڵی 1992 لە شاری هەولێرە، مامۆستای هونەرە لە پەیمانگەی هیوای نابیستانی هەولێر.
بڕوانامەی دبلۆمی بەدەست هێناوە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان ساڵی (2012-2011).
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان ساڵی (2023-2024).
لەگەڵ بەدەستهێنانی چەندین بڕوانامەی خولی زمانی ئاماژە تایبەت بە نابیستان و خوولەکانی پەروەردەیی و زانستی و تەندرووستی.
بەشداری کردووە، لە 12 پێشانگەی هاوبەش و پێشانگەیەکی تایبەت بەچەندین جۆری تابلۆی هونەری هێڵکاری و زەیتی و گرافیکی و جداری و ئەبستراکت و دوایەمینیان هونەری چەمکییە.
هەروەها هۆنراوە بەشێکە لە تێکهەڵکێشی تابلۆکان و خاوەن دوو هۆنراوەی بڵاوکراوە کە هۆنراوەی منداڵان ساڵی 2001 گوتراوە و هۆنراوەی نابیستان ساڵی 2025
لەگەڵ ئەلبوومێک لەتابلۆی وێنەی کەسایەتییە دیارەکان بە شێوەی هێڵکاری گوتراوە. [1]