ناو: سوارە
نازناو: مام سوارە
ناوی باوک: وسو
$ژیاننامە$
سوارە وسو جومعە ئیلنجاغى ناسراو بە مام سوارە، پێشمەرگەى دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و نوێی گەلی کوردستانە، بەشداری چەندین نەبەردی کردووە، یەکێکە لە #دوازدە سوارەی مێرجاڕ#ی #ئیلنجاغی گەورە# و بەشداری لە داستانە مەزنەکەی ئیلنجاغی گەورە لە ڕێکەوتی #26-04-1987#دا کردووە، برایەکی یەکەم شەهیدی سەنگەری شۆڕشی نوێی ئیلنجاغی گەورەیە لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# بەناوی #فەیسەڵ وسو جەمیل وسو ئیلنجاغی# و باوکی شەهیدی سەنگەر #ئیدریس سوارە وسو جەمیل ئیلنجاغی#ە کە لە داستانی گرتنی قاتعی جەیشی شەعبی ئەبوو جەعفەر مەنسوور لە (دۆڵە بەکرە) لە شەوی #04-03-1987# شەهیدکرا، لەگەڵ ئەوەی بەهۆی شەهیدبوونی برا و کوڕەکەی هەم پشتی شکاوە و هەمیش جەرگی سووتاوە بەڵام هەمیشە هێمای ورە بەرزی و خۆراگری بووە بۆ خەڵکی #مێرجاڕ#ی ئیلنجاغی گەورە.[1]