ناو: موحسین
نازناو: موحسین ئیلنجاغی
ناوی باوک: ڕەئوف
ساڵی لەدایکبوون: 1966
$ژیاننامە$
موحسین ڕەئوف عوسمان مەحمود ئیلنجاغى، لەدایکبووی ساڵی 1966ی شارەدێی #ئیلنجاغی گەورە#یە، لە کۆتایی ساڵی 1983 دەبێتە پێشمەرگە لە ڕیزەکانی تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#ی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان#، هەروەها یەکێکە لە #دوازدە سوارەی مێرجاڕ# کە لە #26-04-1987#دا وەکوو پێشمەرگەى دێرین و هێزى پشتگیرى بەشداری داستانە مەزنەکەی ئیلنجاغی گەورەی کردووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای داگیرکاری ئێرقدا.[1]