ناو: عەباس
نازناو: مام عەباس
ناوی باوک: حەمەدەمین
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #01-07-1934#
شوێنی لەدایکبوون: #ئیلنجاغى گەورە#-#تەقتەق#
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #24-03-2005#
شوێنی کۆچی دوایی: ئیلنجاغى گەورە
$ژیاننامە$
مام عەباس دەروێشى خاک و نەتەوە، ناوى تەواوى (عەباس حەمەدەمین ئۆمەر)ە، لە ساڵى 1934 لە خێزانێکى نیشتمانپەروەرى کورد لە شارەدێى ئیلنجاغى گەورە لەدایکبووە، ساڵى 1968 لە شۆڕشى ئەیلول لە هێزى ئاسۆس بووە بە پێشمەرگە، زوو کراوەتە (سەردەستە-مەفرەزە)، دواى نسکۆى شۆڕش لە ساڵى 1977 لە فەرمانگەى (هۆبەى کشتوکاڵى #تەقتەق#) بووە بەفەرمانبەر، ساڵى 1978 گواستراوەتەوە بۆ بەستەنەى (گردەڕەشە)ى #هەولێر#، دواى ئەوەى بەعسییەکان فشار دەخەنەسەرى کە ببێتە (بەعسى)، بەڵام ئەو بەوە ڕازى نابێت و بەناچارى لە هاوینى ساڵى 1981 ڕوودەکاتە شاخ و چەکى پێشمەرگایەتى لە شۆڕشى نوێ لە تەمەنى 47 ساڵى لە تیپى 86ى دەشتى هەولێر دەکاتە شان، پاش ساڵێک لە خەباتى شاخ لە کەرتى (2)ى هەمان تیپ لاى شەهید ئەحمەد قەمبەرى دەکرێتە فەرماندەى (مەفرەزە)، ساڵى 1983 لە شەڕى نەگریسى ناوخۆ لە (#بالیسان#) بریندار دەبێت، جێی باسە بەشدارى چەندین نەبەردى و ڕووبەڕووبوونەوەى پێشمەرگانەى کردووە، لەگەڵ ئەوە نەبووە براکوژى بکرێت و دیلیش بکوژرێت، دواى برینداربوونى و هەندێک هەڵسوکەوتى نەشیاو کە لە شۆڕشدا هەستى پێکردووە و بینیویەتى بڕیار دەدات کە لە ئیلنجاغى گەورە دابنیشێت، دواجار لە 24-03-2005 دڵە گەورەکەى لە لێدان کەوت و گیانی پاکی لە گۆڕستانى ئیلنجاغى گەورە بەخاک سپێردرا.[1]