#دەوڵەت باخچەلی# سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ئامانجی کۆتایی هێرشەکانی ئیسرائیل تورکیایە، ڕاوەستاندنی ئیسرائیل بەرپرسیارییەتییەکی مێژووییە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ئەم هێرشە نەوەک تەنیا بۆ ئێران، بەڵکوو هاوکات پەیامێکی شاراوەیە بۆ تورکیا، وڵاتەکەمان بە ئاگر دەورە دراوە، ئامانجی کۆتایی ئەم شەڕ و ململانێانە، تورکیایە.
باخچەلی وتی: وەستاندنی ئیسرائیل، لە پێناوی ئاساییشی نیشتمانیمان و ئاشتیی ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان، بەرپرسیارییەتیێکی مێژووییە، ئەمریکا دەبێت لە بەرەی ڕاستی مێژوو و مرۆڤایەتیدا ڕاوەستێت.
باخچەلی جەختی لەوەش کردەوە، چیتر ڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل چارەسەر نییە، ئێمە بەتەواوی لەو باوەڕەداین دەبێت ئیسرائیل لە ڕێگەی بەکارهێنانی هێزەوە بوەستێندرێت. [1]