سەڵاحەدینی ئەیوبی لەنێوان عەلمانی و ئیسلامیاندا!
=KTML_Bold=ڕای گشتی لەسەر سەڵاحەدین بووە بە دوو بەش:=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەمیان:=KTML_End= کە خۆیان بە عەلمانی دەزانن بۆ کوتانی حیزبی ئیسلامی، بێ هێنانەوەی یا هێنانەوەی بەڵگەی مێژوویی لاواز سەڵاحەدین دەشکێنێت، تەنانەت ڕای شەڕەفخانی بتلیسیشی لاوە گرینگ نییە، کە بۆ هەست جوڵانی نەتەوەیی بۆ کاری دی هەندێک جار دەیوروژێنن.
=KTML_Bold=دووەمیان:=KTML_End= ئیسلامی کوردن؛ بۆ ڕاکێشانی هەستوسۆزی موسڵمانی کورد، ڕۆشنبیر و ڕەخنەگرێکی بە توانا و دیاری فەلسەفەی مێژووی کۆن و نوێ، بەڕێز زێدان و داکۆکیکار لە مافی کورد، تەکفیر دەکات چونکە ڕەخنە لە بیری ڕەگەزپەرستێکی وەک ئەردۆگانی دەگرێت، دەنا خۆ بە دەیان نووسەری موسوڵمان هەیە کە بێڕێزی بە سەڵاحەدین دەکات، کەچی حزبە ئیسلامییەکان لێیان نەهاتونەتە دەنگ.
عەلمانییەکان، بە چەپ و ڕاستییانەوە، ڕای گشتی نەک هەر ڕۆژاواییەکان بەڵکوو هەموو جیهان لە شاعیرانی گەورە و ئەکتەری گەورە کە لە دەیان دراما و فیلمدا ستایشی سەڵاحەدین دەکەن و یا بۆچوونی هەزاران مێژوونووسی گەورەی زانکۆکانی جیهان فەرامۆش دەکەن، هەر ئەوەندەش نا، بەڵکوو کەسایەتی گەورەی شۆڕشگێڕی دیاری جیهان، وەک گیڤارا بەهەند وەرناگرن کە سەردانی گڵکۆی سەڵاحەدینی کردووە، یاخود شاعیری گەورەی بەناوبانگی سوید ڤێرنەر ڤۆر هێید نستامی، کە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 1916یە کە جوانترین هۆنراوەی بۆ سەڵاحەدین داناوە، یان هۆنراوە بەناوبانگەکەی شاعیری شۆڕشگێڕی فەلەستینی موعین بسیسۆ فەرامۆش دەکەن. تەنیا لەبەر ئەوەی سەرکردەیەکی ئیسلامی کورد بووە وەک خائین سەیری دەکەن.
موسڵمانی غەیرە کوردیش، جا خۆ ئەحواڵی ئێمە بە دەستی شیعە و سوننە و تورک و عەرەب و فارسەوە دیارە، ئەگەر فریشتەشبێ سەڵاحەدین هەر وەک فریشتەی جنۆکان سەیری دەکەن. ئێستا لە بەردەم مێژووی نوێدا و بە بەرچاوی کامێرا، بە سەری مار و دوپشک سەیرمان دەکەن و هەزاران درۆمان بەزارەوە دەکەن، ئای دەبێت بۆ ئەو سەردەمی چی هەڵبەستن.
هەندێک ڕۆشنبیرمان هەیە سەڵاحەدین وەک سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ دەخوێننەوە، نەک وەک سەرکردەیەکی سەربازی خاوەن ئەخلاقی شەڕ، باشترە بچن سوپای سەڵاحەدین بە سوپای ڕووس و ئەمریکا و ئەوروپا و چین و یابان و هەموو دونیا بەراورد بکەن بزانن، کێ ئەخلاقی بەرزە، سوپای سەڵاحەدین یاخود ئەوانی دی.
با موسوڵمانی کوردیش بزانێ، ئەوەی سەڵاحەدین پیادەی کردووە، خودی ئەخلاقی کوردە نەک سوپای موسوڵمانان، فەرموون با بەراوردی بکەن هەر لە سەردەمی پێغەمبەریشدا دروودی خوای لەسەربێ، خالیدی کوڕی وەلید بە کافری لە شەڕی ئوحود چیکرد و بە موسوڵمانی لە شەڕی لەگەڵ مالیکدا چیکرد. با بەراوردی بکەن لەگەڵ سوڵتانەکانی عوسمانی و شایە شیعەکانی سەفەوی و قاجاری و بە خودی سوپای ئێرانی ئێستاش.
ڕێزم بۆ کەسانێک هەیە بڕیاری پێشوەختی داوە بە بەڕێز زێدانیشەوە، تازە ئەکادیمیای جیهان بڕیاری خۆی لەسەر گەورەیی سەڵاحەدین داوە و تەواو. خەڵکانێکیش هەن هەر بەگەڵ هەڵڵایە کەوتوون و لەوە تێناگەن سەڵاحەدین لە چ سەردەمێک ژیاوە چۆن کورد یەکبخا، وا دوای هەزار ساڵێک، کورد وەزارەتێکی وەک پێشمەرگەی پێناکرێتەوە یەک، بۆیە ئەو جۆرە کەسانە لە خەوی قوڵدا دەژین و بەکەڵکی لە خەو هەڵسان و دواندن نایەن. [1]