ئەحەی نازێ هەبوو لە #سلێمانی#، مامەڵەی لەگەڵ ئەو شارەزوورەدا هەبوو، یەکێ لەو کەسانە کە ئەم شتی ئەدانێ، مارف ناوێک بوو، خەڵکی ئاوایی مستەفا. شکاتی لێ کردبوو هێنابووی بۆ سولەیمانی و بردبووی بۆ مەحکەمە. حاکم لە ئەحە ئەپرسی دەعوات چییە لەم کابرایە؟ ئەڵێ قوربان پەنجا ڕوپیەم لایەتی. ئەڵێ: تۆ ئەڵێی چی کابرا؟ ئەڵێ: قوربان درۆ ئەکا، وەو سەی ساقە هیچی لام نییە. ئەڵێ: ئەحە تۆ سەنەدت هەیە؟ ئەڵێ: «نەوەڵڵا». ئەڵێ: کە واتە ئەتوانی سوێندی بدەی. ئەحە ئەڵێ: قوربان سوێندی چی؟ ئەم کابرایە نە نوێژ ئەکا نە هیچ، لە کوێ ئیمانی بە سوێن هەیە؟ هەر خێرا مارف هەڵئەداتێ دەستی بەرز ئەکاتەوە و ئەڵێ: ترحێو حاکم، کێ نوێژ ناکا».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=