تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی بەردەڕەش#ی سەربە پارێزگای #دهۆک# دوای چەندین ساڵ لە بەدی نەهێنانی خەونەکەیان، ئەم وەرزە کارگێڕیی تیپەکە بە کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرز و لاو توانییان خەونی گەیشتنیان بۆ خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بکەنە ڕاستی و تیپەکە بۆ جارێکی تر بگەڕێنەوە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، هەر چەندە بەردەڕەش بە یەکەمی کۆمەڵەکەی سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی و شانبەشانی #یانەی وەرزشی شێخان# هەمان دەڤەر خۆیان گەیاندە یاری کۆتایی و سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، لەسەر یاریگای #یانەی وەرزشی ئاکرێ# بە ئامادەبوونی هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانە یاری کۆتایی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لەنێوان هەردوو یانەی بەردەڕەش و یانەی شێخان بەڕێوەچوو، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و یارییەکەش بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر بە سوودی یانەی بەردەڕەش بە کۆتایی هات، و گۆڵەکەش یاریزانی یانەکە (ئیهاب مەحمود) تۆماریکرد و یانەکە بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان و پلێتی سەرکەوتنی بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەکی کوردستان بەدەستهێنا، هەر چی یانەی شێخانیش بوو دەبێت یارییەکی دیکەی یەکلاکەرەوە لەگەڵ یانەی حاجیاوا ئەنجام بدات کە ئەویش لە یانەی سەنگەسەری بردۆتەوە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە، ئێستا شەڕی بەدەست هێنانی پلێتێکی دیکە لەنێوان هەردوو یانە دەبێت، خولی پلە دووەکانی کوردستان بە بەشداری بیست یانەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!