شێخ عومەری #بیارە# هێسترێکی لە خانەقادا ئەبێ و ئەتۆپێ، لە پاشا چەند ساڵێک چەند پیاوێکی خەڵکی هەورامانی تەخت دێف بۆ بیارە بۆ زیارەتی شێخ. شێخ لێی ئەپرسێ: ڕۆڵە تاتەت کەی عەمر خواش کەردەن؟ ئەویش ئەڵێ: ساقەت بۆ! ئا ساڵە هەسەرەکەو شێخی بە ڕەحمەت و خوای شێ، تاتەم تۆپا». کابرا لە ڕووی هەڵنایە بڵێ ئەو ساڵە ئێسترەکەی شێخ تۆپی هەر ئەو ساڵە باوکم مرد. ناچار بەو جۆرە ئەڵێ.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=