شێخ مستەفای قەرەداغی لە متسەڕیفی کەوتبوو، خەریکی محامات بوو. ڕۆژێک لە #بەغدا# لە کۆڕێکا دەردەدڵ ئەکا لە ئیشی حوکمەت کە ناڕوا. «مەلا حەوێزئاغای کۆیی» ش ئەو سەردەمە نائب بوو، لە کۆڕەکەدا بوو، ڕوو ئەکاتە شێخ مستەفا ئەڵێ: «ئاخر قوربان ئەو سەردەمە کە جەنابت «موتەسەڕف» بوویت لە هەولێر، ئێمەش هەر وامان ئەوت کەچی تۆ ئەتگرتین و لە بەندیخانەت توند ئەکردین». شێخ مستەفاش ئەڵێ: «ئێستا ئەزانم کە ئەو وەختە ئێوە ڕاستتان ئەکرد».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=