پیاوێ هەبوو لە #شارەزوور#ە مارفی ناو بوو، هەر خەریکی گا و گۆتاڵ بوو. برایەکی هەبوو «سەمین»ی ناو بوو، ئەم مافە هەمووجار خەڵکی ئەترسان بە براکەی کە وا پیاو ماقووڵی ماڵی شێخە. ڕۆژێک پێیان وت ئەرێ مارف سەمینی برات ئیشی چییە و بە چ جۆر لە ماڵێ شێخ دایە؟ وتی: «خزمی خەزووری سەپانی لەتکە هەرمێی ماڵی شێخە».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=