لە ساڵی 2018 #خالید عەلی موڕاد# بناغەی خانەی ڕەنجووری بوونیاتنا لە گەڕەکی زێویەی شاری #کەرکووک#، تەنیشتی ئامادەیی قوتابخانەی هۆزان، نزیکی گڵکۆی شاعیری گەورەی کورد مەلا عومەری ڕەنجووری.
لە ساڵی 2023 ئەو بنکەیە تەواو بوو کە لە دوو نهۆم پێکهاتووە، بەشی سەرەوەی پەرتووکخانە و هۆڵێکی بچووکە بۆ کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی و زانستی و مێژوویی، بەشی خوارەوەی دیوەخانێکی کوردەوارییە بەناوی دیوەخانی نوورسی. [1]