حەلەبی، گوندێکە دەکەوێتە شارەدێی #سەندوس#، ناوچەی ناوەندی شاری #نەغەدە#، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
حەلەبی لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی وینسلیان و لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی کارێزەی شکاک و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی وەزنێ، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی عەلیاوێ.
بە پێی ئاماری گشتی ئێران لە ساڵی 2006 دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (454) کەس و (81) خێزان بووە.
پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم گوندە تەواوی کوردی موکریانن و بە زمانی کوردی شێوەزاری موکریانی دەدوێن.[1]