ئەو جا «سەی سادق» لەو #شارەزوور#ە دۆمی تیا دائەنیشت. ئەم گوندەش هی وەسمان پاشای جاف بوو. وەسمان پاشا ڕۆژێک بە تاهیر بەگی کوڕی ئەڵێ کە بچێ سەرانە و موڵکانەی سەی ساق بێنێت، ئەویش ئەمەی پێ ناخۆش ئەبێ و کاتێ کە ئەیەوێ لای وەسمان پاشا دەرچێ، ئەڵێ:
من بە تاجی خوسرەوی و جامی جیهانبین گەف ئەکەم
تۆ بە مامووری سەرانەی دۆم و خەراتم ئەکەی.
وەسمان پاشا کە گوێی لێ ئەبێ پێی ئەڵێ: «برا بگەڕێوە، شاعری خۆت بۆ خۆت و سەی سایەقی خۆم بۆ خۆم».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=