ڤیدیۆ: نمایشی موزیکی دەریاچەی قوو
ئاوازدانەر: #موجتەبا میرزادە#
ناوی بەرنامە: کاف شو
دەرهێنەری بەرنامە: پەرویز سەیاد
ڕۆژی پەخشی بەرنامە: #20-03-1975#
کەناڵ: کەناڵی ناوخۆ و نیشتمانیی ئێران
=KTML_Bold=دەربارەی ڤیدیۆ=KTML_End=
موزیکی دەریاچەی قوو یەکێکە لە بەرهەمەکانی ئاوازدانەری کورد موجتەبا میرزادە کە خۆی ژەنیاری ئامێرەکانی پیانۆ و کەمانچەی ئەم بەرهەمە بووە و بۆ یەکەمجار لە بەرنامەی کاف شو کە بۆ نەورۆزی ساڵی 1975 ئامادەکرا بوو نمایش کرا، جێی باسە گرووپی ئۆرکێسترای ناو ڤیدیۆکە ئەکتەر بوون و هیچ ئامێرێک لەلایەن ئەو گرووپەوە نەژەنراوە. ئەم موزیکە بە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمە هونەرییەکانی موزیکی بێ وشە و کۆمیدی لە مێژووی هونەری ئێران دەناسرێت، کە لەژێر کاریگەریی (بالەی دەریاچەی قوو)ی چایکوفیسکی بەرهەمهێنراوە. [1]