کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,872
وێنە
  124,563
پەرتووک PDF
  22,127
فایلی پەیوەندیدار
  126,832
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
49 ‬ساڵەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
49 ‬ساڵەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی
49 ‬ساڵەی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی
کاروان محەمەد سینۆ

ساڵی 1961 ‮‬کاتێک #شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول# بە سەرکردایەتی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬بەرپا بوو، ‮ ‬سەرەڕای‮ ‬بچووکی‮ ‬تەمەنی، ‮ ‬بەڵام #ئیدریس بارزانی# ‮ ‬لەو شۆڕشەدا وەکوو پێشمەرگە و سەرکردەیەکی‮ ‬گەورە و بەتوانا لەنێو مەیدانی‮ ‬شۆڕشدا بووژایەوە و لێهاتووی‮ ‬و توانستەکانی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بواری‮ ‬زانستی‮ ‬سەربازی‮ ‬و خەباتی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬و دیپڵوماسییەت و ئیدارەدانی‮ ‬جەنگ و ئاشتی‮ ‬و خەبات، ‮ ‬ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ بەهێزتر دەبوون، ‮ ‬تا ئەو‮ ‬ڕادەیەی‮ ‬کە بەلێهاتوویی‮ ‬خۆی، ‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬لەنێو دڵ و متمانەی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانیدا بکاتەوە‮. ‬لەم ڕووەوە جەنابی‮ ‬سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬وەسفی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬دەکات و دەفەرموێ‮: ‬دەتوانم بڵێم کاک‮ ‬ئیدریس‮ ‬وێنەیەکی‮ ‬پاک و بێگەردی‮ ‬بارزانی‮ ‬بوو، ‮ ‬هەموو سیفاتی‮ ‬لەودا کۆ بووبوونەوە‮.‬

وەکوو پێشمەرگەیەکی‮ ‬چالاک و لێهاتوو، ‮ ‬بە شیان و توانستەکانی‮ ‬خۆی، ‮ ‬هەر زوو ئیدریس بارزانی‮ ‬لەنێو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول و پارتی‮ ‬دیموکراتی‮ ‬کوردستانداپێشکەوت و ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ ئەرکەکانی‮ ‬کاک ئیدریس زیاد و قورستر دەبوون‮. ‬ساڵی‮ ‬1961‮ ‬لەبەر لێهاتووی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬جەنابی‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬متمانەی‮ ‬بە کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬کرد و ئەرک و کار و چالاکییەکانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬پێ ڕاسپارد‮. ‬دواتر لە ساڵی ‮ ‬1962 سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬لە‮ ‬گەلی‮ ‬بێخمە‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬کرد و بووە پێشمەرگەی‮ ‬کوردستان و لەپاڵ کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬هەردووکیان قۆڵی‮ ‬پێشمەرگایەتییان لێ هەڵماڵی‮ ‬و هەردووکیان وەکوو پێشمەرگە، ‮ ‬چالاکانە ئەرک و فەرمانەکانی‮ ‬جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و شۆڕش، ‮ ‬بەوپەڕی‮ ‬بەرپرسێتییەوە‮ ‬ڕادەپەڕان و ڕۆژ دوای‮ ‬ڕۆژ وەکوو دووسەرکردەی‮ ‬لێهاتوو و شارەزا لە کاروباری‮ ‬شۆڕش و پێشمەرگایەتی‮ ‬و خەبات و دیپلۆماسییەت و دانووستان، ‮ ‬هەردووکیان بوونە جێگای‮ ‬متمانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەر لەژێر چاودێری‮ ‬بارزانی‮ ‬کار و چالاکییەکانی‮ ‬شۆڕشیان جێبەجێ دەکرد‮.‬

=KTML_Bold=هەوڵی‮ ‬تیرۆر کردنی‮ ‬ئیدریس بارزانی=KTML_End=
بێشک جەنابی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬و ئیدریس بارزانی‮ ‬و سەرۆک مەسعود بارزانی، ‮ ‬لە دەسپێکی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولدا تەوەری‮ ‬سەرەکی‮ ‬و ستوونی‮ ‬سەرەکی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول بوون‮. ‬بۆیە دوژمنانی‮ ‬کورد و شۆڕش و پارتی، ‮ ‬هەردەم لە بۆسەدابوون کە بتوانن دەستیان بگات بە ژیانی‮ ‬ئەم سێ سەرکردە نیشتمانپەروەرانە‮. ‬هەڵبەت مێژووی‮ ‬شۆڕش و خەباتی‮ ‬ئەم سێ سەرکردەیە، ‮ ‬چیرۆکی‮ ‬هەوڵەکانی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬ئەم سێ سەرکردەیەمان بۆ دەگێڕێتەوە‮. ‬بە بۆنەی‮ ‬49‮ ‬ساڵ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیڕۆرکردنی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بەغدا، ‮ ‬ئەمڕۆ کورتەیەک لە چۆنییەتی‮ ‬ئەم هەوڵە تیرۆرستیانەی‮ ‬سەر ژیانی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬بۆ خوێنەرانی‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دەخەینەڕوو‮.‬

لە‮ ‬ڕێکەوتی #01-12-1970‮# ‬ بۆ بەدواداچوون و تاوتۆکردنی‮ ‬چۆنییەتی‮ ‬جێبەجێکردنی‮ ‬ڕێکەوتنی#11-03-1970# ‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬چارەنووسی‮ ‬پێشمەرگە و پێکهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬زێرەڤانانی‮ ‬سنوور‮ ‬حرس الحدود‮ ‬لە پێشمەرگەکانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬چووە بەغدا و چاوی‮ ‬کەوت بە ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆک کۆماری‮ ‬ئەوسای‮ ‬ئێراق و سەدام حسێن کە ئەو کات جێگری‮ ‬سەرۆک کۆمار بوو‮. ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬لەم سەردانەیدا بۆ بەغدا ژمارەیەک سەرکردەی‮ ‬پێشمەرگە و ئەفسەری‮ ‬لەگەڵدابوو، ‮ ‬بڕیاربوو ئەم سەردانەی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬سێ ڕۆژ بخایێنێت‮. ‬بەڵام دواتر کاک ئیدریس نامەیەکی‮ ‬بۆ جەنابی‮ ‬بارزانی‮ ‬و سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬نارد و پێی‮ ‬ڕاگەیاندن کە‮ ‬ئەحمەد حەسەن بەکرد‮ ‬سەرۆک کۆماری‮ ‬ئێراق داوای‮ ‬لێکردووە کە ماوەی‮ ‬سەردانەکەی‮ ‬بۆ چەند ڕۆژێکی‮ ‬دیکە درێژ بکاتەوە‮. ‬لەو دەمەدا شێخ بابۆ مامی‮ ‬کاک مەسعود و کاک ئیدریس لە سەردانێکدابوو لە ماڵی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە حاجی‮ ‬ئۆمەران، ‮ ‬شێخ بابۆ چاوەڕوانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬کاک ئیدریسی‮ ‬دەکرد بۆ ئەوەی‮ ‬لە حاجی‮ ‬ئۆمەرانەوە بەیەکەوە بگەڕێنەوە بارزان‮. ‬لە‮ ‬6ی‮ ‬کانوونی‮ ‬یەکەم‮ ‬کاک ئیدریس لە بەغدابوو‮‬، ‮ ‬شێخ بابۆ لە کاک مەسعود بارزانی‮ ‬دەپرسێ‮: “‬دەتوانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئیدریس بزانی، ‮ ‬کەی‮ ‬دەگەڕێتەوە؟‮!‬، ‮ ‬ئەگەر لە ماوەی‮ ‬سێ ڕۆژدا بگەڕێتەوە ئەوا من چاوەڕوانی‮ ‬دەکەم و ئەگەر زیاتر دەمێنێتەوە، ‮ ‬ئەوا من بەتەنیا دەگەڕێمەوە بارزان‮”.

‬بۆ جێبەجێ کردنی‮ ‬خواستی‮ ‬شێخ بابۆ، ‮ ‬سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬بە تەڵەفۆن قسەی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬کرد بۆ ئەوەی‮ ‬کاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بزانێت، ‮ ‬بەڵام هێڵی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬کردنی‮ ‬تەلەفۆن لە حاجی‮ ‬ئۆمەرانەوە بۆ بەغدا کز و لاواز بوو و سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬نەیتوانی‮ ‬کاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬کاک ئیدریس بزانێت‮. ‬بۆیە سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬بۆ دەستکەوتنی‮ ‬کاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬کاک ئیدریس، ‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬شێخ ڕەزا گوڵانی‮ ‬کرد بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئەو کاتی‮ ‬هەوڵیر، ‮ ‬و پێی‮ ‬گوت‮: “‬هەوڵبدە تەلەفۆن لەگەڵ کاک ئیدریس بکەو پێی‮ ‬بڵێ مام بەپەلەیە بگەڕێتەوە بارزان، ‮ ‬ئەگەر لە ماوەی‮ ‬سێ‮ ‬ڕۆژدا دەگەڕێتەوە ئەوە باشە، ‮ ‬ئەگەرنا مام دەگەڕێتەوە بارزان‮”.

‬لێرەدا بەڕێوەبەری‮ ‬پۆلیسی‮ ‬هەولێر‮ ‬شێخ ڕەزا گوڵانی‮ ‬وا تێگەیشت کە کاک مەسعود زۆر بەپێویستی‮ ‬دەزانێت کە کاک ئیدریس هەر ئێستا بگەڕێتەوە، ‮ ‬و هەر ئەمەی‮ ‬بە کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬ڕاگەیان‮. ‬لەو کاتەدا، ‮ ‬ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬لە جۆری‮ ‬مارسیدس کە‮ ‬ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆکی‮ ‬ئێراق‮ ‬پێشکەش بە کاک ئیدریس کردبوو، ‮ ‬نێردرابووە میکانیکی‮ ‬بۆ چاککردنەوەی‮ ‬هەندێک کەموکووڕی‮. ‬بۆیە کاک ئیدریس چاوەڕوانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬نەکرد و هەر زوو ئۆتۆمبێلێکی‮ ‬کرێ گرد و دەمودەست گەڕایەوە هەولێر بێ ئەوەی‮ ‬کەس پێی‮ ‬بزانێ‮ت. ‬ئێوارەی‮ ‬هەمان ڕۆژ 06-12-1970 ئۆتۆمبێلە مارسیدسەکە لە میکانیکی‮ ‬گەڕایەوە و بڕیاربوو کە ڕۆژی‮ ‬پاشترە کاک ئیدریس و حەمید ڕێکەوتی‮ ‬و محەمەد عەزیز کە‮ ‬یاوەری‮ ‬کاک ئیدریس بوون هەموویان بەیەکەوە بگەڕێنەوە، ‮ ‬بەڵام گەڕانەوەی‮ ‬پێشوەختی‮ ‬کاک ئیدریس بووە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬حەمید ڕێکەوتی‮ ‬و محەمەد عەزیز لە بەغدا بمێننەوە‮. ‬بۆیە لە ئێوارەی‮ ‬هەمان ڕۆژ کە کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬بەغدای‮ ‬بەجێهێشت 06-12-1970 ‬حەمید ڕێکەوتی‮ ‬و محەمەد عەزیز ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬کاک ئیدریسیان وەرگرەتەوە و پێی‮ ‬دەرچوون بۆ نانخواردنی‮ ‬ئێوارە‮. ‬لە هەمان کاتدا هەندێک خۆفرۆش بە هاوکاری‮ ‬نازم گزار‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەمنی‮ ‬گشتی‮ ‬ئێراق پیلانی‮ ‬تیڕۆر کردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانییان ئامادە کردبوو، ‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک مەسعود بارزانی‮ ‬لە پەرتووکەکەیدا‮ ‬البارزانی‮ ‬و الحرکە التحرریە الکوردیە‮ ‬بەدوور نازانێت کە هەندێک بەرپرسی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەو کاتی‮ ‬ئێراق دەستیان هەبووە لەم پیلانەدا‮.‬

بەم شێوەیە جێبەجێکارانی‮ ‬پیلانی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬لە بەغدا، ‮ ‬لە چەند شوێنێکی‮ ‬دیارکراو بۆسەیان بۆ ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬کاک ئیدریسیان نایەوە، ‮ ‬بەخەیاڵی‮ ‬ئەوەی‮ ‬کە کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬لەناو ئۆتۆمبێلەکەدایە‮. ‬لە کاتژمێر‮ ‬10:00ی‮ ‬شەو ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬کاک ئیدریسیان دایە بەر دەستڕێژی‮ ‬گوللە و پێیان وابوو کە حەمید ڕێکەوتی، ئیدریس بارزانییە لەبەر ئەوەی‮ ‬هەردووکیان هەندێک لەیەکتر دەچوون، ‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬گوللە بارانەکە، ‮ ‬ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬50‮ ‬گوللەی‮ ‬بەرکەوت و حەمید ڕێکەوتی‮ ‬بەسەختی‮ ‬بریندار بوو، ‮ ‬بەڵام محەمەد عەزیز و حەسەن کاوانی‮ ‬کە ئۆتۆمبێلەکەی‮ ‬لێدەخوری‮ ‬هەردووکیان بێ زیان بوون و زیرەکانە حەسەن کاوانی‮ ‬توانی‮ ‬ئۆتۆمبێلەکە بەناو بۆسەکەدا لێخورێ تاکوو لە بۆسەکە دوورکەوتنەوە‮.‬

‬هەڵبەت ئەم هەوڵەی‮ ‬تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬گرنگی‮ ‬و پایە و پێگەی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬دەخاتە ڕوو لەنێو بزاڤی‮ ‬ڕزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬کورد، ‮ ‬دوژمنان و داگیرکەران دڵنیابوون لەوەی‮ ‬کە بە تیرۆرکردنی‮ ‬کاک ئیدریس بارزانی‮ ‬یاخود کاک مەسعود بارزانی‮ ‬یاخود جەنابی‮ ‬مەلامستەفا بارزانی‮ ‬ئیتر دۆزی‮ ‬کورد و شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول لەناو دەچێت‮. ‬بەڵام لێهاتووی‮ ‬و خەبات و شۆڕشگێری‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬و کۆڵنەدانی‮ ‬ئەم سێ سەرکردە مێژوویانەی‮ ‬میللەتەکەمان بووە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬کە ڕژێمی‮ ‬ئێراق لە میانەی‮ ‬ڕێکەوتنی‮ ‬11ی‮ ‬ئازاری‮ ‬1970 ‮ ‬دان بە مافی‮ ‬گەلی‮ ‬کورد بنێ وەکوو شەریکێکی‮ ‬دەستووری‮ ‬لە خاکی‮ ‬ئێراق و ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬کوردستان لەسایەی‮ ‬خەبات و تێکۆشانی‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬بارزانی‮ ‬قەوارەیەکی‮ ‬سیاسی‮ ‬کاریگەرو دانپێنراوە لەنێو پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دەستووری‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬ئێراقدا‮. ‬[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 620 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xebat.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2019 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 08-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 15-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 620 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 08-07-2025 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!