کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,656
وێنە
  124,511
پەرتووک PDF
  22,123
فایلی پەیوەندیدار
  126,678
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهید فەتاح ئاغا.. ئەستێرەیەکی گەش بە ئاسمانی کوردایەتییەوە - ”ساڵی ‌1980 لە چالاکییەک لە سنووری حاجی ئۆمەران شەهید بوو“
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەهید فەتاح ئاغا.. ئەستێرەیەکی گەش بە ئاسمانی کوردایەتییەوە
شەهید فەتاح ئاغا.. ئەستێرەیەکی گەش بە ئاسمانی کوردایەتییەوە
ناونیشانی بابەت: شەهید فەتاح ئاغا.. ئەستێرەیەکی گەش بە ئاسمانی کوردایەتییەوە
#زانیار سەردار قڕگەیی#

گەلى کورد خاوەنی سەدان قارەمانی گیانفیدایە، کە لە پێناو گەیشتن بەئازادی و بەدەستهێنانی مافەکانی نەتەوەکەی شەهید بوون نموونەیەک لەو تێکۆشەرە کوردپەروەرانەى، کە هەمیشە لە ‌برەودا بوون بۆ خەبات و تێکۆشان لە بزاڤى ڕزگاریخوازیدا و لە ڕیزەکانى #شۆڕشى ئەیلوول# و گوڵاندا، شەهید (فەتاح ئاغا)یە، کە بە هەستى نەتەوەیى و کوردپەروەرییەوە تێ دەکۆشا، وەک هاوبیرێکى نەتەوەیى سەرنجڕاکێش و هەڵکەوتوو بووە و تاکەکانى کۆمەڵگەى کوردەوارى لەسەر بنەماى هزرى نەتەوەیى پەروەردە کردووە.
فەرماندەى قارەمانى ڕۆژگارە سەختەکان و مامۆستاى زانست و بیرى نەتەوایەتى و کادرى لێهاتوو و پێشمەرگەى لەخۆبردووى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان (#فەتاح حەمەئەمین ئاغاى نۆڕک#)، جگە لە شۆڕش و پێشمەرگایەتى، لە ڕێبازى کوردایەتیدا و لە ڕیزەکانى (کاژیک)یشدا درێژەى بە ڕەوتى تێکۆشانى نەتەوەیى داوە و هەوڵى بڵاوکردنەوەى تۆوى نەتەوەگەرایى و بەهێزکردنى هەستى نەتەوەیى دەدا لەنێو شار و شارۆچکە و گوندەکانى کوردستاندا.
بەتایبەت کاتێک، کە مامۆستاى قوتابخانە بووە، یا فەرماندە بووە لەنێو ڕیزەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستاندا. وەک خانەوادەیش، خانەوادەى باوکى و مامەکانى، خانەوادەیەکى خانەدان و تێکۆشەرى بەئەزموونى ڕێبازى کوردایەتین و قسەیان سەنگ و بایەخى خۆى هەبووە و هەیە و پێگەیەکى بەهێزیان هەیە لەنێو کۆمەڵگەدا.. لە دێرینەوە، لە بوارى کۆمەڵایەتى و سیاسى و سەربازى و زانستیدا، ڕۆڵى گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە خزمەتى گەلى کورددا. لەو پێناوەشدا، قوربانی و خوێنێکى زۆریان بەخشیوەتە کوردستان، هەمیشە جێگەى ڕێز و تەقدیرى خەڵکى کوردستانن و بە چاوى ڕێز و پێزانین و خۆشەویستییەوە لێیان ڕوانیون و جێگەى بڕوا و متمانەیەکى زۆرن، نەوە لەدواى نەوەشیان ئەو ڕێچکەیەیان پاراستووە و درێژەپێدەرى ڕێبازى کوردایەتى و ڕێبازى کۆمەڵایەتییەکى درووستن.
#شێرکۆ بێکەس#، پەخشانەهۆنراوەیەکى ناوازەى بۆ شەهید فەتاح ئاغا هۆنیوەتەوە و لە بیرەوەرییەکانیشیدا دەنووسێت: ”هاوڕێیەتیى من و کاک فەتاح بۆ ساڵى (1959-1960) دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەى ئەو مامۆستاى سەرەتایى بوو لە قوتابخانەى سەرشەقام، ناسیاوى و دۆستایەتیشى لەگەڵ کاک فەرەیدوون عەلى ئەمیندا هەبوو. لە سەردانێکى #سلێمانی#دا، نامەیەکى هاوڕێم، فەتاح ئاغاى حەمەئەمین ئاغام پێ گەیشت. نامەکە هەر بۆ هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە بوو. کاک فەتاح، لاوێکى کەڵەگەتى سپیکەڵەى ڕووخۆش بوو، زۆر هۆنراوەدۆست بوو، پێم وایە لە هاوینى ئەو ساڵانەدا بوو، هەر لەگەڵ خۆى، چووین بۆ ناوچەى #شارباژێڕ# و بنارى سیوەیل، هەر لەو سەفەرەدا حەمەئەمین ئاغاى باوکى و ئەوڕەحمان ئاغاى مامى و مامەکانى تریم ناسى، بە هەموو بنارى سیوەیلدا گەڕام، میواندارییەکى ئێجگار گەرمیان کردم و نزیکەى پازدە بیست ڕۆژ مامەوە. هەر لەو سەفەرەدا، بۆ یەکەم جار سوارى ئەسپ بووم، هەر بۆ یەکەم جاریش لە ژیانمدا تفەنگم تەقاند“.
لە درێژەی بیرەوەرییەکانیدا نووسیویەتی: ”بەر لە چوونەدەرەوەى یەکەم جاریش، هەر لە ساڵانى (1964-1965)دا، جارێکى تر ڕێم کەوتەوە بنارى سیوەیل، ئەمجارەیان بۆ جۆرێک لە خۆحەشاردان بوو، چونکە ترسى گرتنم هەبوو، ئەو جارەیش لە گوندى زییە و نۆرک و بارێى گەورە و بارێى بچووک مامەوە. لەگەڵ براکانى و ئامۆزاکانى و مامەکانیدا دۆستایەتى و ئاشنایەتیى تەواوم هەبوو. بەتایبەت کاک سوارە و کاک خدرى براى. دەرگاى کراوەى ماڵى شەهید فەتاح و مامەکانى، جێى داڵدەى دەیان نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازى ئەو سەردەمانە بوون. ئەم بنەماڵەیە هەر لە سەرەتاى شۆڕشى ئەیلوولەوە لەگەڵ بزووتنەوەى کوردایەتیدا بوون، ڕۆژێ لە ڕۆژان و لە هەموو قۆناغە سەخت و تاریکەکاندا، تاقە یەکێکیان نەبوون بە پیاوى ڕژێم و چەکى خیانەتیان نەکردە شان“.
شێرکۆ بێکەس هەروەها دەنووسێت: ”ناوچەى سیوەیل، بەدرێژایى شۆڕشى ئەیلوول، لە ناوچەى هەرە بێگەردەکانى کوردستان بوو، هەمیشە لە سەنگەرى گەلەکەى خۆیاندا بوون. کاک فەتاح یەکێک بوو لەو سەرکردانەى ناو شۆڕشى ئەیلوول، کە ڕێزى لە ئەدیبان و ڕووناکبیران دەگرت. لە ساڵى (1974)یشدا دواى ڕێکنەکەوتنى حکوومەت و پاشگەزبوونەوەى لە بەندەکانى یازدەى ئادار و دەسپێکردنەوەى شەڕ، وەختێک لەگەڵ دەستەیەک لە ئەدیبانى سلێمانی بڕیارى چوونە پاڵ شۆڕشمان دا، ڕوومان کردە #هەڵەبجە#، لەوێ کە شەهید فەتاح ئێمەى بینى، پێى وتین کە دەبێت لەگەڵیدا بچین بۆ تەوێڵە. دواى ئەوەى گەیشتینە تەوێڵە، بردینییە ماڵى خۆى و براکانى و چەندین ڕۆژ خزمەتى کردین. تا دواتر لە مەخفەرەکەى تەوێڵە جێى بۆ چاک کردین و هەرچى پێداویستیى ژیان هەبوو بۆى دابین کردین. لەناو فەرماندەکانى شۆڕشى ئەیلوولدا، کەم کەسیان وەک شەهید فەتاح سادە و ساکار و لێزان و ڕووخۆش و بە وێڵ و ڕووناکبیر بوو“.
شێرکۆ بێکەس زیاتر دەگێڕێتەوە: ”ئەو شەوانەى، کە لە تەوێڵە و ماڵى خۆیان پێکەوە دادەنیشتین و قسەى دەکرد، ئەیزانى دەڵێت چى و جگە لەوەیش زانیارى و خوێندەوارى چ لە ڕووى عەسکەرى و سیاسى و ئەدەبییەوە بەبڕشت بوو. دیار بوو چەند خۆى ماندوو کردووە. خۆى ڕقى لە وشەى ئاغا ئەبووەوە، ڕۆژێ لە ڕۆژانیش بەشبەحاڵى خۆم هەڵسوکەوتى ئاغایانەم لێ نەبینیوە. لە شەڕ و بەرەنگاربوونەوەى دوژمنانیشدا، کوڕێکى ئازا و لەخۆبوردوو بوو، دواى تێکچوونى شۆڕشى ئەیلوول، گەلێ لە ڕووناکبیران و کەسانى دى ڕوویان تێکرد، بۆ ئەوەى مقاومەت بکات و بمێنێتەوە، منیش سەردانم کرد، بەڵام ئەو دواجار نەیتوانى لە فەرمانى بارزانى دەرچێ، منیش بۆ خۆم، ئەو کانییەى ئاوم لێى خواردبێتەوە، هەرگیز بەردم تێ فڕێنەداوە. وەک وەفایەکیش لە (1992-1993)دا پەخشانە هۆنراوەیەکم بەناوى پڵنگەکەى ئەیلوولەوە بۆ نووسى و پێم وایە لە پەرتووکێکدا، کە براکانى سەرپەرشتیى چاپیان دەکرد، بڵاو بووەوە. کە شەڕى ناوخۆ لە شاخ هەبوو، ئێمە بە توندى ئەو کارانەمان لە نامەکانى خۆماندا ئیدانە دەکرد. بیرمە جارێک لە ڕادیۆوە گوێم لە وتارێک بوو، زۆر خراپ و ناشیرین و نابەجێ دەربارەى شەهید فەتاحى حەمەمین ئاغا نووسرا بوو. منیش نامەیەکى توندم بۆ نووسین. هەروەها ڕەئووف بێگەرد و پێم وایە کاک عەبدوڵڵا ئاگرینیش بە هەمان شێوە، دواتر داواى لێبوردنیان کرد.
هەروەها پێشمەرگەی دێرین مامۆستا محەمەد مەلا قادر، لەبارەی شەهید فەتاح ئاغاوە دەنووسێت: ”شەهیدى قارەمان (فەتاح ئاغا) لە بنەماڵەیەکى خانەدانى سلێمانین، لە گوندى نۆڕک لەدایک بووە. لە ساڵى 1948 لە #چوارتا# قۆناغى سەرەتایى خوێندووە، لە 1958 خانەى مامۆستایانى تەواو کردووە. لە 1962 بووەتە پێشمەرگە و لە 1964 بووەتە سەرلقى بەرزنجە، پاشان لە 1968 پلەى ئامر بەتالیۆنى پێ دەسپێردرێ لە هێزى خەبات، تا 1970، پاشان بووەتە بەرپرسى ڕێکخراو، کە ئەمەش پلەیەکى حزبى بووە، لە ڕێکەوتى11ى ئادار بوو، چونکە پێشمەرگەکان بە پاسەوانى سنوور (حرس الحدود) دامەزران. لەو ماوەیەدا کارى حزبیى کردووە، چالاکیى زۆرى نواندووه“‌.
لە درێژەدا مامۆستا محەمەد مەلا قادر دەڵی: ”لە 1973 فەتاح ئاغا کراوە بە ئامر هێزى خەبات، واتە هێزى خەبات درووست بوووە لە پاشماوەى ئەو پێشمەرگانەى نەبووبوون بە پاسەوان حدوود. کاتێکیش لە 1974 شەڕ دەستى پێکردەوە، شەهید فەتاح ئاغا لە هێزى خەبات ڕۆڵى چالاکى بینى، بەڵام هەموو هێزەکانى کورد بە ‌شێوەى نیمچە نهێنى لە ڕێگاى پاسەوانى سنوور درووستکرانەوە، دواى ئەوەى سەرکردایەتیى شۆڕش بڕواى بۆ درووست بوو کە حکوومەتى ئێراق ڕێککەوتنى 11ى ئادار جێبەجێ ناکات. ئەو مرۆڤە قارەمانە لەسەر ڕێبازى کوردایەتى پەروەردە بووبوون، لە تەمەنى لاویەتیدا جگە لە خوێندنى قوتابخانە، پێشتر لە حوجرەى فەقێیانیش خوێندبووى و شارەزایى لە ئایینى پیرۆزى ئیسلام و زمانى عەرەبى پەیدا کردبوو“.
دەشنووسێت: ”دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول، شەهید فەتاح بووە پەنابەر لە عەزیمیە لە ئێران. لەو کاتەدا ماڵمان بووە دراوسێ و پەیوەندیمان بەهێزتر بوو، هەم لەلایەنى کۆمەڵایەتى و هەم لەلایەنى هزرى و سیاسییەوە. دۆستى (ئەحمەد هەردى و شێخ محەمەد هەرسین و حەمەى عەزیز) بوو، مرۆڤێکى ڕەوشتبەرز و هێمن و لەسەرخۆ بوو، خۆى کەسێکى بەڕێز بوو و ڕێزى لە خەڵکیش دەگرت. لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانیدا پەیوەندى و دۆستایەتییان بەهێز بوو، زۆر جار ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی لەلاى من، وەک کەسێکى بەڕێز و لێهاتوو باسى ئەوى دەکرد و دەیوت: پێم خۆشە پەیوەندیتان هەر وا بەردەوام بێت. ڕۆژێک شەهید فەتاح لە لاى من باسى خوێندنى کرد، کە لە کۆلیژى زانستى ڕامیاریى (العلوم السیاسییە) وەردەگیرێم، منیش زۆر هانم دا، دواتر چوار ساڵ خوێندى و تەواوى کرد، هەندێک کەس لە پەنابەرەکانى خۆمان بەو شێوەیە وەرگێڕان و هەمووشیان دەرچوون و بڕوانامەى (لیسانس)یان وەرگرت“.
لەبارەی پەیوەندیی هەڤاڵانەی خۆی و شەهید فەتاح ئاغا، مامۆستا محەمەدی مەلا قادر دەنووسێت: ”لەگەڵ شەهید پەیوەندیى بەهێزمان هەبوو، هەتا 1979، کە کۆنگرەى نۆیەم بەسترا و من بووم بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقى چوار، ئیتر لە یەکتر دابڕاین. لە ‌1980 لقى چوار بە هێزێکى 500-600 پێشمەرگەوە هاتنە سەر سنوورى حاجى ئۆمەران، چالاکییەکى گرنگى سەربازیى ئەنجام درا، لەلایەن لقى 2، 3، 4، شەڕێکى قورسى چەند ڕۆژە ڕووی دا، توانرا شارۆچکەى حاجى ئۆمەران ڕزگار بکرێت. بەڵام سوپاى ئێراق هێرشێکى پێچەوانەى کرد و توانى بیگرێتەوە، هەرچەندە لە ئەنجامى ئەو هێرشەیدا زیانێکى زۆرى بەرکەوت، ئێمەش ژمارەیەک شەهید و بریندارمان هەبوو، یەکێک لەو شەهیدانە کاک فەتاح ئاغا بوو، ئەو تازە هاتبووە سەردانى شەهید عەبدوڵڵا ئاغاى براى، کە ئەندامى کارگێڕى لقى چوار بوو، هەروەها بۆ سەردانى مەکتەبى سیاسى و برادەرانى لقى چوار هاتبوو. بەشداریى چالاکییەکەشى کرد و لە ‌ئەنجامدا لە #10-11-1980#شەهید بوو. تەرمە پیرۆزەکەیمان لە گۆڕستانى نەغەدە لە ئێران ناشت. زۆرینەى شەهیدەکانمان لەوێ دەناشت. ئەو شەهیدە قارەمانە بە ڕێووێنەێکى شکۆدار لەلایەن بەرپرسانى حزبى و پەنابەرەکانى نەغەدەوە، بە خاک سپێردرا. سکرتێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى و چەند ئەندامى سەرکردایەتییش بەشدار بوون“.
هەروەها نووسەر و ڕۆژنامەوان مستەفا ساڵح کەریم، لە وتارێکیدا دەربارەى شەهید فەتاح بەم شێوەیە دەدوێت: ”کاک فەتاح لە ئاسمانى خەباتى سەختى درێژخایەنى کوردستاندا ئەستێرەیەکى گەش، ڕۆڵەیەکى بەوەفاى کورد، جوامێرێکى دلێرى قارەمان، پێشمەرگەیەکى لەخۆبردوو، سەرکردەیەکى کارامە، مامۆستایەکى دڵسۆز بوو. تا هێزى بزووتن لە لەشیدا بەگوڕ بوو، بۆ کورد تێکۆشا و درێخیى لە خەباتى خوێناوى نەکرد، تا بەنرخترین سەرمایەى هەموو جیهانیشى پێ بەخشى، کە ئەویش گیانى بوو. لەو کاتەشدا، کە لەشى بێنازى خەڵتانى خوێن بوو، دوا لێدانى دڵى هەر بۆ کورد بوو، بۆ کوردستان بوو. هەڵۆکەى بەمۆ و شنروێ، یەکێک لە پیاوە هەڵکەوتووەکانى ئەم گەلە بوو، لەو ڕۆژەوە کە کوردایەتى تێکەڵ بە خوێنى بوو، تا دوا هەناسەى ئەو ڕێبازەى گرتبوویە بەر، بەری نەدا و لێى لا نەدا و ڕێگەى ڕاستیى گرتە بەر و هیچ کۆسپ و تەگەرەیەک تەرکى ڕێى پێ نەکرد. تۆ ئەو کەڵەپیاوەى، کە لە تافى لاوێتیتدا گوڵاوى عومرى خۆتت بەخشى بە کوردستان. تۆ ئەو پیاوە بەوەفایەى، کە وەفاداریت بۆ خاکەکەت واى لێ کردى، دەست لە هەموو ناز و نیعمەتێک هەڵبگرى و ژیانى پێشمەرگایەتى هەڵبژێریت“.

=KTML_Bold=شێرکۆ بێکەس، پەخشانەهۆنراوەیەکى درێژى بۆ شەهید فەتاح ئاغا هۆنیوەتەوە، بەناوى (پڵنگە کەڵەگەتەکەى ئەیلوول)، بەڵام لێرەدا چەند کورتەیەکى دەخەینە ڕوو:=KTML_End=
بۆ سوورکێو، بۆ ئەزمڕ
لەوانیشەوە بۆ هەموو کوردستان
شەهید جۆگەلە بوو، مانگەشە و بوو، ئاگر بوو.
زەنگى دەست ئازادیى و چراوگى کوردایەتى و
بەورێکى سپى و
سەرەمیرێکى کون لە جەرگا نەبووى
بەردەمى ئەژدیهاکانى تاریک بوو
ئەو لە لانکەى شاخدا چاوى پشکووت
مەڵاشووى بە پەنجەى هەتاو هەڵدرایەوە
ئەو باوکێک گۆشى کرد، کە ماڵەکەى
ماڵى ئازادی و پەناگەى عاشقانى کوردایەتى و
هێڵانەى هەموو باڵندەیەکى پەڕاگەندەى
لە شارەوە هەڵفڕیو بوو بۆ دەراڵى
هەناوى گەرمى بە داڵدەى ئەوا.
لە سەردەمێکدا، ڕۆژژمێرى پێشمەرگە دەڵێت:
زێ و نۆڕک و بارێییەکان
ئەو نیشتمانە بچووکانە بوون
کە لە سنوورى ئازادیى ئەواندا
نێزەکان بە ناچارى دەوەستان و دەستەوەستان ئەبوون
باڵندە لانەوازەکانیش لە ئاسۆى سیوەیل دا
پڕ بە گەرووى دەربەنداکان ئەیانخوێند
لە سەردەمێکدا، ئەو بنارە سەربەستە
بێشکەکەى کاکە فەتاح
بنارى غارغارێنى ئەسپە شێیەکانى کوردایەتى بوو
بنارى میواندارییەکى بەردەوامى ئەوین و
بنارى وەفا و ئەمەکى جوامێرانە بوو.
بۆ قەڵەمى ئێمە و هۆنراوەى ئێمە و
ڕاز و نیازى لە شارەوە هەڵاتوومان
دایکێکى میهرەبان بوو.
ئەى هاوڕێى شەهیدم!
ئەى گیانى سپیى کاک فەتاح
ئەى پڵنگە کەڵەگەتەکەى ئەیلوول
هۆنراوە و قەڵەمم
سەر بۆ خوێنە پیرۆزەکەت دائەنەوێنن.
هۆنراوە و قەڵەمم لە بەردەم شەهیدبوونتا
نووشتانەوەى نەونەمامێک
لە بەردەمى زریانێکدا، بۆت ئەنوشتێنەوە و دەڵێن:
ئەگەر درەنگوەختیش
ئەم گوڵاوى وشانەمان بەسەر مەزارەکەتدا..
بەسەر کەژاوەى بیرەوەریتدا پڕژاندبێ
داواى بەخشین
لە ڕۆحە سپیەکەت دەکەین.
داواى بەخشین
لە خوێنە هەمیشە درەوشاوەکەت دەکەین..
ئێمەى دواى ئێوە زیندوو، کێمان لە ئاستى
جێ نزرگەى سوورى ئێوەدا.. بچووک نانوێنێ؟!
هەروەها پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان مێرگەسۆرى، لەسەر شەهیدبوونەکەى لە دیدارێکدا پێی وتم: ”شەهید فەتاح ئاغا سەرکردەیەکی لێوەشاوە و دڵسۆز بوو، من لە ساڵی (1970) لەلایەن بارەگای بارزانییەوە، لەسەر فەرمانی بارزانیی نەمر، کاری کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانی شۆڕشم پێ سپێردرا. بۆ ئەم مەبەستە، چووم بۆ سلێمانی و‌ نووسراوی بارەگای بارزانیم بۆ #فاخر مێرگەسۆری# برد، کە ئەو کات بەرپرسی لقی 4 بوو، هەروەها نووسراوێکیش بۆ شەهید فەتاح ئاغا، کە ئەو کات فەرماندەی هێزی خەبات بوو، هەروەها نووسراوێکم بۆ ڕەئیس عەبدوڵڵا فەرماندەی هێزی ڕزگاری پێ بوو کە بارەگای لە سوورداش بوو. بارەگای هێزی خەبات لە شارۆچکەى تەوێڵە بوو، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژێکیان سەردانی تەوێڵەم کرد و لەوێ بۆ یەکەم جار شەهید فەتاح ئاغام ناسی، شەو لەوێ لە خزمەتیاندا بووم، دواتر چووین بۆ پێنجوێن، لەوێش شەوێک ماینەوە و پێکەوە بووین، هەر لەوێ چووین بۆ باشماغ لەوێش پێکەوە کارەکانمان ئەنجامدا گەڕاینەوە سلێمانی.
لە و کاتەدا من گەنج بووم، فەتاح ئاغاش بەتەمەنتر بوو، بەڕاستی زۆر سەرنجی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، کە بەو کەسایەتییە گەورەیە وە، مرۆڤێکی دڵسۆزی بارزانیی نەمریشە و دیاریش بوو لەو سەفەرە بە ئۆتۆمبێلی خۆی ڕۆیشتن، کە هەر خۆی لێی دەخوڕی، شەهید فەتاح ئاغا کەسێکی زۆر ڕۆشنبیر و زانا و بلیمەت بوو، کە کەسێکی بە قیافە جوان باڵابەرز بوو.
لە (1974) کە هێزەکانی هێزی خەبات هاتن بۆ گەرووی عومەرئاغا و سەرتیز، دیار بوو کاک فەتاح ئاغا هەندێک سەرپەرشتیی هێزەکەیانی دەکرد و سوارە ئاغای برای لە گردی عومەرئاغا لەگەڵ شەهید عەبدوڵڵا سەرپەرشتیی هێزەکانیان دەکرد، بە ناوی (نهێنیی قەیوان). بەڕاستی فیداکاریی زۆریان نواند و نەیانهێشت دوژمن سەرکەوێ، بەندەش بە تۆپخانە زۆر پشتگیریم دەکردن. هەر بەو بۆنەیەوەش، شەهید فەتاح ئاغا دەمانچەکەی بەر پشتی خۆی بە قایش و کیفەکانییەوە بە نامەیەک بۆ منی ناردبوو و زۆر سوپاسی منی کردبوو. بەڕاستی ئەوە زیاتر وای کرد کە من فەتاح ئاغام زۆر لەلا خۆشەویست بێت، جگە لەوەی بەهۆی دەروێش ئاغای ئامۆزایان، کە پێکەوە شەش مانگ بوو لە دەرەوە بووم، ببووین بە برادەری ئەویش و کاریگەریی هەبوو لە ناسینی ئەم خانەوادە شەهیدپەروەر و بەڕێزه“‌.
عومەر عوسمان لە درێژەى قسەکانیدا، باسى لە شەهیدبوونەکەى فەتاح ئاغادا کرد و گوتى: ”لە ساڵى (1980) پارتی هێرشێکی بۆ سەر حاجی ئۆمەران دەست پێ کرد، لەو شەڕەدا شەهید فەتاح ئاغا وەک فەرماندە و قارەمانێک بەشداریی کرد، بەڵام داخەکەم لەو شەڕەدا شەهید بوو و خۆی کردە قوربانیی خاکی کوردستان، کە بەڕاستی زیانێکی گەورە بوو بۆ کوردستان و بۆ پارتی، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهید فەتاح ئاغا و شەهید عەبدوڵڵا و شەهید ڕزگارى برایان، هەر سێ برای شەهیدی پارتی. ڕێبازە پیرۆزەکەی پارتی و بارزانی بەوەوە جوانە، کە ڕێبازی شەهیدانە، ڕێبازی شەهید عەبدولسەلام بارزانییە، ڕێبازی هەشت هەزار بارزانی، کە بەدەست داگیرکەرانی کوردستان شەهید کران. ڕێبازی هەزاران شەهیدی قارەمانە، ڕێبازی سێ ئەستێرەی برا و سەرکردە و فەرماندە و قارەمانی بنەماڵەی شەهید فەتاح ئاغایە“. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ماڵپەڕی basnews.com- 21-12-2021
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-12-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 10-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.126 KB 10-07-2025 سارا سەردارس.س.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!