فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی هەمیشە لەیاد #ئیدریس بارزانی# پەیامێکی ڕاگەیاند و دەڵێت: ئیدریس بارزانی، پەروەردەی دەستی بارزانیی نەمری ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.
32 ساڵ بەر لە ئێستا، گەلی کورد سەرکردەیەکی بە ئەمەک و خەمخۆرێکی لەدەست دا. ئیدریس بارزانی، کە پەروەردەی دەستی بارزانیی نەمری ڕێبەری بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان بوو، سەرکردەیەکی ئاشتیخواز و گیانلەسەردەستێکی خاکی کوردستان بوو.
لە یادی کۆچی دوایی کاک ئیدریس بارزانیدا، کە ئەندازیاری ئاشتەوایی ناو ماڵی کوردستان بوو و خاوەنی بیرۆکەی بەرەی کوردستانی لە دژی ڕژێمی بەعس بوو، هیوادارین لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان هەرچی زووە بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستا گەلەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت.
دروود بۆ گیانی کاک ئیدریس بارزانی و ڕابەری ڕۆحی نەتەوەییمان مستەفا بارزانیی نەمرو تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان. [1]
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
#2019-01-30#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=