پاسێک لەسەرپردێکەوە دەکەوێتە ناو ڕووبارێکەوە، خەڵکێکی زۆر لەسەر پردەکە و قەراغ ئاوەکە کۆ دەبنەوە و تەماشا دەکەن، بزانن سەرنشینەکان چییان بەسەر دێت، خەڵکەکە دەبینن ئەحۆل زوو زوو دێتە سەر ئاوەکە و یەکێکی تریشی بەدەستەوەیە تەماشایەک دەموچاوی دەکات و دەیخاتەوە ناو ئاوەکەوە، خۆشی دەچێتەوە ژێر ئاوەکە زۆری پێناچێت یەکێکی تر دەردەهێنێت، خەڵکەکە سەریان لەم کردەوەی ئەحۆل دەسوڕمێت و هاواری لێ دەکەن: ئەرێ ئەحۆل تۆ ئەو مەلەوانییە چاکە دەزانی، پیاوەتییەکەش هەر دەکەیت و دەریان دەهێنیت، بۆچی دەیانخەیتەوە ناو ئاوەکە؟ ئەحۆلیش دەڵێ: من بەشوین سایەقەکەدا دەگەڕێم، پێنج هەزار دینارم داوەتێ باقیەکەی نەداومەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=