#ڕێبوار حەمەلاو شوانی#
شەهید #ئیدریس بارزانی#، جگە لە کاری حزبی و سیاسی خۆشەویستی جەماوەر بوو و هیچ کات خۆی لە خەڵک جودا نەدەکردنەوە خەمخۆر و دڵسۆز بوو و بە هەموو توانا تێ دەکۆشا تا کێشە و گرفتەکان.ارەسەر بکات و هیچ کات ڕێگەی نەدەدات بێ ئومێدی و سەختییەکان.ار لەسەر ڕوحییەتی خەبات و بەرخۆدان.ورد و کوردستانییەکان.کات .کاریگەریی ڕەوتی سەرکردایەتی کاک ئیدریس لە هەموو ڕووە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسییەکانەوە، هەرگیز پر ناکریتەوە . ڕۆڵی کاک ئیدریس لەناو پارتی دیموکراتى کوردستان. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی، هیندە کاریگەر بوو، کە ئەگەر مەرگی ناوادە دەرفەتی بدایە، ئێستا پارتی لە ڕووی کاریگەرى سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەری و نەتەوەیی لە کوێیە، بە بوونی کاک ئیدریس، ڕێک پارتی دوو هیندەیئیستای دەبوو. سەرکردەکان.رووست ناکرین. لە دایک دەبن. کاک ئیدریسی جوانەمەرگ، جگە لەوەی کە کوڕی بارزانیی نەمر بوو، بەڵام بۆ خۆی هەلگری هەموو ئەو ئاکار و خەسڵەتانە بوو، کە سەرکردەی لە کەسانی دیکەی پێ جیا دەکرێتەوە. کەمن.ەو سەرکردانەی وەک شەهید ئیدریس بارزانییە، توانیبیتیان.ەسلەتی کاری دیپلۆماسی، سیاسی، جەماوەری، سەربازی لە یەک کاتتدا لە خۆیاندا کۆبکەنەوە. لە زۆریک لەوانەم بیستووە کە لەگەڵ کاک ئیدریس کاریان.ردووە، یان.ینیویانە، هەموویان.ەسەر ئەوە کۆکن.ە کاک ئیدریس، کێوێک بووە لە ورە، لە نەبەزین. سەرجاوەی ئومید بۆ ئاییندەی گەش ، ئەندازیاری ئاشتبوونەوەی نیشتمانی. و هەمووکات بە گەشتبینی و هیواوە دەیروانییە دۆزی کورد و ئاییندەی گەلى کورد ..
شەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانی وەک مرۆڤێکی هاوچەرخ، خەونی سەربەخۆیی و بەدیهێنانی قەوارەیەکی کوردستانی لەخوێنیدا، لە قوڵایی باوەڕیدا، لە ئەندێشە و لە زەینیدا بوو، گیانی ئازدیخوازییو پەرۆشی بۆ سەربەخۆیی پاڵنەری خەبات و گیانفیدایی، خاوەنی بیرۆکە و دەستپێشخەری ئاشتی و بەستنی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان.وو، ئەو بە فیکریی نەتەوەیی و ئازادیخوازی بۆ دۆزیی ڕەوای گەلی کوردستانی دەڕوانی.
ئیدریس بارزانى ، پێشمەرگەیەکی بوێر و دڵسۆزی مستەفا بارزانی بووە و جیا لەوەی لە داستانە مەزنەکانی شۆڕشی ئەیلوول ڕۆڵی سەرکردەیەکى ئازا و بلیمەت و فەرماندەی گێڕاوە، ئەوا لە بواری سیاسیشدا هەموو کات توانیویەتی بە شێوەیەکی زۆر لێهاتووانە لەسەر مێزی دانووستاندن.اکوکی لە مافەکانی گەلی کوردستان.کات و، ئەم لێهاتووییەشی لە ڕێککەوتننامەی#11-03-1970# بەرجەستە بوو، کاتێک سەرۆکایەتیی شاندی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی ئەو کاتەى ئێراق دەکرد. لە قۆناخی دووەمیشدا کە قۆناخی دوای نسکۆی شۆڕشی مەزنى ئەیلوول بووە، ڕۆڵ و لێهاتوویی و شێوازی سەرکردایەتیی ئیدریس بارزانی زیاتر دەردەکەوێت، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو، ئەم قۆناخە جۆرێک لە نائومێدی لای خەڵکی کوردستان. جۆرێک لە غرووری لای داگیرکەرانی کوردستان.رووستکردبوو، بەڵام ئیدریس بارزانی کە هەرگیز لەناو شکستدا نە نائومێد دەبوو، نە لە سەرکەوتنیشدا لوتبەرز دەبوو، لە یەک کاتدا وەک هاوکار و پشتیوانێکی سەرەکیی سەرۆک مەسعود بارزانی و، هەڤاڵێکی خۆنەویستی تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، توانی جارێکی دیکە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان. هێزی پێشمەرگەی کوردستان.ێک بخاتەوە، بەمەش توانرا هەر ساڵێک دوای نسکۆ شۆڕشی گوڵان.ابگەیەندرێت.
لە قوڵایی ئەو ڕەوشە ئاڵۆز و تەمومژاوییەدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تەنیبوو، لە ساتەوەختی ڕەشەبای مەرگدۆستی و سەپاندنی ئایدۆلۆژیا و دیین. مەزهەب و ناوچەگەریدا، ئەگەر دۆخی ناوچەکە جارێک بۆ گەلانی خاوەن.ەوڵەتی ئەم ناوچەیە سەختبووبێت، ئەوا بۆ گەلێکی ژێردەستەی وەک گەلی کوردستان.ەلێکی بێ دەوڵەت چاند قات سەختربوو، لێ ڕێبازیی بارزانی و هەستی مرۆڤدۆستی گەلی کوردستان.ەباتی مەدەنیانەو ئازادیخوازانەی خۆی بەردەوامیپێدا، کاک ئیدریس بارزانی هەمیشە دووپاتی یەک وتاریی و یەکڕیزیی هێزوو لایەنە سیاسییەکانی کردووەتەوە لە گرتنەبەری ڕێگایی ئاشتەوایی و مرۆڤدۆستی و گرتنە بەری خەباتی شۆڕشگێرانەی ئازادیخوازانەی دوور لە شەڕ و ناکۆکیی.
هەروەها لە ناوەڕاستی هەشتاکان.ەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانى لە پەرۆشى بۆ تەبایی و یەکدەنگى نێوماڵى کوردستانى ، جارێکی دیکە هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەوەگەڕ، بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتبوونەوەی گشتی لەناو کۆی هێزە سیاسییە کوردستانییەکاندا بەرەو سەرکەوتن.بات، ئەم هەنگاوەش بووە بەردی بناخە بۆ درووستبوونی بەرەی کوردستانی کە پاشان.ەرکردایەتیی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستانی کرد و سەرەنجام دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 1992 پەڕڵەمان. حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێ دامەزرا ودواتر گەلى کورد بووە خاوەن.ەرێمێکى فیدراڵى .
لێرەدا، ئەوەى گرنگە و پێوەستە ڕژدبین.ەسەر ئەوەیە، ئ کە هزر و شێوازی سەرکردایەتیی ئیدریس بارزانی تەنیا بەشێک نییە لە مێژووی بزاڤى ڕزگاریخوازیی کوردستان. کە ساڵانە یادی دەکەینەوە، بەڵکوو خەسڵەت وهەنگاوەکانى ئەو سەرکردە مەزنەیە و جەختکردنەوە لەسەر کوردبوون. کوردستانیبوون. تەبایی وبەکهەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە، ئەو زەروورەتەى کە ئێستا لە هەموو کاتێکی دیکە بەتایبەتى قۆناغى ئێستا گەلەکەمان.ێویستی پێیەتی، درێژەدان.ەو هەنگاوانە وا دەکات کە هەموو ساتێک هەست بکەین.ەهیدى سەرکردە ئیدریس بارزانی هەر مەشخەڵهەڵگرو ڕێگە پیشاندەرە و لەناوماندایە.[1]