کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,865
وێنە
  124,356
پەرتووک PDF
  22,117
فایلی پەیوەندیدار
  126,403
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,246
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,682
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,747
عربي - Arabic 
44,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,681
فارسی - Farsi 
15,863
English - English 
8,531
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,034
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,168
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,027
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,013
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,187
شەهیدان 
12,021
کۆمەڵکوژی 
11,389
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,762
MP4 
3,910
IMG 
234,646
∑   تێکڕا 
274,817
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فازڵ میرانی باسی چەند وێستگەیەکی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەسیی ئیدریس بارزانی کرد 31-01-2025
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فازڵ میرانی
فازڵ میرانی
لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانیدا؛ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و لە بەشێکیدا گوتی، کاک ئیدریس زۆری کرد و کەمی دیت لە سەرکەوتندا.
#فازڵ میرانی# ، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە رێوڕەسمێکدا کە بۆ یادکردنەوەی ئیدریس بارزانی رێکخرابوو، باسی چەند وێستگەیەکی ژیانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کەسیی ئیدریس بارزانیی کرد.

دەقی گوتەکانی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
ئەم کاتەتان باش. خودا دەفەرموێت (بسم اللە رحمان رحیم ...)، حەقە لە هەموو چالاکییەکانی خۆمان زیکری خودا بکەین و بە قورئان دەستیپێبکەین نەک بە گوتار و شتی ئەوها. سوپاسی ئەم رێکخراوە دەکەین، رێکخراوی نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاروباری مرۆیی بۆ ئەم چالاکییە بۆ مرۆڤێک، سەرکردەیەک، شۆڕشگێڕێک، ئاشتیپەروەر و ئاشتیخوازێک لەپێناوی مرۆڤایەتی لەپێناوی ئازایەتی، ئەم کۆڕەی کردووە. سوپاسی ئامادەبووەکان دەکەین و سوپاسی دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین. زیندووکردنەوەی یادی تێکۆشەران و مرۆڤە لێهاتووەکانی گەلەکەمان لە هەموو بوارەکاندا ئەرکێکی مرۆییە، مافیان گەرەنتی (زامن) بکەین و ئەرکێکی ئینتیمائی چ نەتەوەییە، چ ئایینییە، چ سیاسییە بۆ ئەو خەڵکانەی کە (مونتەمین) لەو کەناڵەوە و هەر بەم بۆنەیەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرفرازە لەوەی یادی سەرکردە تێکوشەرەکانی خۆی دەکاتەوە. ئەوەی لە رۆژنامەکانیشدا دەیبینم، بەتایبەتی لە خەبات و هەتا لە کوردستانی نوێش ئێمە بە هەزاران شەهید و قوربانیمان داوە، هەر ڕۆژێک ژمارەیەک لە رۆژنامە دەردەچێت، دڵنیابن بە حوکمی زۆریی قوربانیی گەلەکەمان لەو ڕۆژەدا کۆمەڵێک شەهیدمان داوە. ئیدی لەم مەیدانە لەو مەیدانە، لەم حیزبە یان لەو حیزبی دیکە، بەڵام هەموو ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن لەپێناوی ئەم وڵات و ئەم میللەتە خوێنی خۆیان بەخشیوە یان چوونەتە بەر پەتی سێدارە یان بزر بوون لە ئەنفال و کیمیاباران.
باسکردن لە پیاوێکی گەورەی وەکو کاک ئیدریسی رەحمەتی، کارێکی ئاسان نییە، لە گوتارێکدا یان لە کۆڕێکدا کە دەرحەقی بێت و هەموومان ڕەنگە شایەنی ئەوە نەبین یان ئەوەندە لێهاتووییمان نەبێت کە باسی هەموو لاپەڕەکانی ژیانی بکەین، بەڵام ئێمە ئەوانەی کە لێی نزیک بووینە و لانیکەم تەمەنێک وەکو بەندە بۆ نموونە من لە 1968وە، ڕەحمەتی شەهید ئیدریسم ناسیوە و لەگەڵی بووینە تاوەکو کۆچی دوایی کردووە، لە ڕۆژەکانی سەخت و لە ڕۆژەکانی کە دەکرێت بڵێین خۆشی. ئەو ڕۆژانە بە نیسبەت تێکۆشەرەکان خۆشییە کە هەست بە سەرکەوتن بکەن و هەست بە ئارامیی پێشکەوتنی دۆزی میللەتەکەیان و پاراستنی وڵاتەکەیان بکەن، بۆیە ناویان لە خۆیان ناوە پێشمەرگە، چونکە مەرگی خۆیان لەپێش خۆیان داناوە، لەپێناوی ئەو ئامانجە پیرۆزانە کە سەرکردەی باڵابەرزی ئێمە ئیدریس بارزانی و لەپێش ئەو، سەرۆک بارزانی و لەپێش ئەوانیش خەڵکی تریش لە شۆڕەشەکانی کورد چ لە کوردستانی عێراق چ لە پارچەکانی دیکەی کوردستان خەباتیان بۆ کردووە. تاوەکو ئەم میللەتە بێبەشە بگاتە مافەکانی خۆی. چونکە مافی نەتەوەیی کە لای خەڵک گوناحە، دەوڵەتبوون لای خەڵک گوناحە، بەڵام ئەگەر بە شێوەی ئینسانانە بیربکەنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ دایە، چونکە هەموومان ئینسانییانە لە یەک وڵات دەژین، ناکرێت لە وڵاتی ئینسانی، هەندێک ئینسان بە ئاسوودەیی بژین و خاوەن پاسپۆرت و کیان و وڵات بن، هەندێک خەڵکی دیکەش لەو جیهانی ئینسانییەدا بێبەش بن لە مافەکانی خۆیان یان مافیان لێ قەدەخە بێت و لەسەری سزا بدرێن.
ئێمەی کوردستانی بەگشتی و کورد بەتایبەتی لەو گەلانەین کە لەو وڵاتە ئینسانییانەدا، بە نائینسان لە قەڵەم دەدرێین، لە چاوی نائینسانەکان کە خۆیان بە ئینسان دەزانن. ئەمە مەسەلەیەکە دەبێت هەموومان لەسەری بوەستین و هەموومان لەو بوارەدا هەست بە کەموکوڕییەک بکەین بۆچی (ئەلف) وایە، بۆچی من وانەبم، بۆچی بۆ ئەلف حەڵاڵە، بۆ من حەرامە، ئەمە رێبازێک بوو گەورەکان و سەرکردەکانی ئێمە دایانناوە و دەبێت فەلسەفەی ژیانی ئێمە بێت و فەلسەفەی بیرکردنەوە و خەبات و چالاکییەکانی ئێمە بێت، هەر یەک بە ڕادەی خۆی، بە ڕادەی توانای خۆی، من چەندم پێدەکرێت، مەرج نییە تۆش ئەوەندە بکەیت، تۆش بە ڕادەی خۆت، بەڵام هەر هەموومان ئەوەندەی پێمان دەکرێت، هەوڵ بدەین. جاری وا هەیە؛ من حەز دەکەم دیقەت بکەن لە باسکردنی مێژووی سەرکردەکانی خۆمان، یەکەم بۆ ئەوەی غەدریان لێنەکرێت، دووەم بۆ ئەوەی حەقیان بدەینێ.
من بە تەعبیرێکی کوردانەی ئاسان دەڵێم کاک ئیدریس ژیا و کۆچی کرد، بەڵام بە مەزڵوومییەت، شۆڕشگێڕانی ئێران بە خەڵکی قارەمانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران دەڵێن، بەهەشتی شەهیدی مەزڵووم بوو، زۆری کرد و لە سەرکەوتندا کەم مایەوە، بە دیدی بەندە شەهید ئیدریس بارزانی هەمان شەهیدی مەزڵووم بووە، زۆری کرد و کەمی دیت لە سەرکەوتندا، تەمەننام دەکرد بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی جوانەمەرگ و شەهیدەکانی ئێمە هاوبەشی ئێمە بووان ئەمڕۆ لەم سەرکەوتنەی کە لانیکەم میللەتی ئێمە لە حاڵەتێکی نسبیی سەقامگیری، ئاشتی و ئاوەدانیدایە. بە موتڵەق ناڵێم، چونکە موتڵەقیی ئێمە لەمە زیاترە کە ئێستا تێیداین، بەڵام ئەمڕۆ لێرەین و دەبێت هەوڵ بۆ سبەیەکی باشتر بدەین.
کاک ئیدریس بە رەحمەت بێت، پیاوێکی سادە بوو، دەتوانم بڵێم بە حوکمی نزیکیم لێی، سەرەڕای ئەوەی گوتراوە یان دەگوترێت؛ ئینسانێکی زاهید بووە. زاهید بووە لە سیاسەت و زاهید بووە لە دونیا. شەوان و شەوان و شەوان ئیدریس خەوی لێنەکەوتووە و عیبادەتی کردووە، هەر وەکو شەوان و شەوان و ڕۆژانی کردووەتە یەک لەپێناوی پێشمەرگە، ئاوارە و چارەنووسی ئەم حیزبە و ئەم میللەتە و بەشێکی زۆریش لە نەخۆشییەکانی لە سەرەتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و هەڵسوکەوت لەگەڵ نسکۆی 1975 و کاروباری ئاوارەکان و تەمویلی قیادە موەقەتەی خۆمان؛ شەوان و شەوان کاک ئیدریس شەونخوونی کردووە بۆ ئەوەی رێگەیەک بدۆزێتەوە یەکێک بنێرێت بۆ کوردستان و ڕێگایەک بۆ قیادە موەقەتە بدۆزێتەوە، ڕێگەیەک بدۆزێتەوە لەگەڵ ئێرانییەکان کاروباری پەناهەندەکان چارەسەر بکات، ئینجا کاروباری حیزب و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان و تاوەکو جەبهەی ئاشتبوونەوەی گشتی، بەتایبەتی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کە ئەندازیار و جێبەجیکردنەکەی کاک ئیدریسی جوانەمەرگ بووە، کە لە خزمەتی بووم ساڵی 1986 لە تاران لەگەڵ رەحمەتی مام جەلال یەکەمین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان یەکێتی و پارتی پاش ئەو شەڕە خوێناوی و نەگریسەی نێوان هەردوو حیزب (واژۆ کرد).
ئینجا من ناچمە سەر 11ی ئازار ئەم برادەرە باشی کرد بە شێوەیەک لە شێوەکان، بە کورتی و بە کوردی. لەبیرمە لە ساڵی 1998 لە شەقڵاوە کۆڕێکم کرد بۆ مەکتەبی رێکخستنی پێشمەرگە، گوتم ئەگەر ئیدریس مابا، ئێمە ئەمڕۆ دوو بەرامبەر دەبووین. من ئێستاش وا دەڵێم، دوو بەرامبەربوون مەسەلەیەکی مەعنەوییە، بەڵام من دەڵێم لە ڕووی پەیوەندییە نێوخۆییەکانی کوردستاندا هەمیشە کاک ئیدریس کۆکەرەوە بوو، تەنانەت ئێمە لە شۆڕش بووین، بەڵام ئەگەر ئێمە کارمان بە نێوخۆ هەبووایە، ئەو دەفتەرێکی گچکەی هەبوو؛ خەڵکی هەبوو نامەی بۆ ئێمە دەگەیاندە نێو عێراق و وەڵامەکانیش لە ڕێگەی ئەوەوە دەهاتنەوە. بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاک ئیدریس سنگی فراوان بوو، بیری گەورە بوو، ئەوانەی کە چەکداری حکوومەت بوون ئێمە بە جۆرێک تەماشامان دەکردن و بانگمان دەکردن، بەڵام کاک ئیدریس لەژێرەوە پەیوەندییەکی هەبوو بە جۆرێکی دیکە بۆ بەرژەوەندییەکی دیکە، ڕۆژگار دەیسەلماند ئەو ڕاستترە لە ئێمە. من یەک یان دوو بیرەوەری لەگەڵ زیرەکیی رەحمەتی ئیدریس بێجگە لە پەروەردەی منداڵەکانی کە پەروەردەیەکی باشی کردووە، بەرهەمەکەی دیارە کە کوڕەکانی بۆ نموونە؛ کاک نێچیرڤان ئەمڕۆ سوپاس بۆ خودا دەتوانێت بەردەوامی بەو رێبازە بدات وەکو کوڕ و باب، ئەگەر نا هەموومان کوڕی ئەم حیزبەین و کوڕی مەلا مستەفاین، کوڕی مەلا مستەفا بە جنسیە و خوێن کوڕی ئەون، بەڵام ئێمە بە خۆبەخشانە کوڕی ئەوین و تەمەنێکە لەگەڵیداین، منەت ناکەین بەسەریاندا، ئەمە ئەو پەروەردەیە کە لە مەدرەسەکەی ئەودا فێربووین کە وابین، فێربین هەڤاڵ جێنەهێڵین و بەو جۆرەش دەمێنینەوە.
ئەو (ئیدریس بارزانی) لە پەروەردەدا ڕۆڵێکی باڵای هەبوو لەنێو خانەوادەی بەڕێزی بارزانی دا، کە بووین بە ئەندامی سەرکردایەتی لە ساڵی 1979 لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئێمە دانیشت، ئەوە برای بەڕێزم کاک زەعیم عەلیش لێرەیە و گوتی ئێوە بوون بە بەرپرس، من ئەو ئامۆژگاریانە لای ئێوە دەکەم، یەکەم تاوەکو پێتان بکرێت خەڵک ببینن، خەڵکێک دێت سەردانی ئێوە دەکات، لە دیتنی خەڵک قەڵس نەبن؛ وەکو بۆکانی دەڵێن. ئێوە قازانج دەکەن؛ ئەوان ئێوە دەناسن بە حوکمی ئەوەی ئەندامی سەرکردایەتین؛ بەس ئێوە ئەوان ناناسن. ئەگەر ئیشەکانیان بۆ جێبەجێ نەکەن دۆستێک لەدەست دەدەن، ناچارییەک پەیدا دەکەن. ئەویتر گوتی، هەر ئینسانێک دوو لاپەڕەی ژیانی هەیە، لاپەڕەی چاکەکان و لاپەڕەی خراپەکان. ئەگەر مەسئولییەتت دا بە یەکێک تەنیا لەسەر لاپەڕەی چاکەکانی نەیدەنێیە، بۆ ئەوەی باری قورس نەکەن و لە ژێری نەکەوێت. بەڵام ئەگەر محاسەبەی یەکێکیشتان کرد تەنیا لەسەر لاپەڕەی هەڵەکان یان خراپەکانی مەیکەن بۆ ئەوەی سزاکەتان قورس نەبێت.
بۆ ئێستاش ئەو قسانە خودا یارمەتی بێت تاوەکو بتوانین پەیڕەوییان لێ بکەین، ڕادەیەکی زۆر، ناڵێم سەت لە سەت، مرۆڤە، هەندێکجار ئینسان لەو شتانەش دەزانێت و نایکات.
ئەوەی لە کۆنگرەی نەسرەتی شەعبی عێراقی لە مانگی 12ی ساڵی 1986 لە تاران، دیسان لە خزمەتی دابووم. رەحمەتی جەنابی کاک عەلی عەبدوڵڵا، سکرتێری حیزب بوو، ئەحزابی کوردستانی لەوێ بوون، ئەحزابی عێراقی لەوێ بوون (ئۆپۆزیسیۆن)، لەوێ مەسەلە هاتەوە سەر مافی چارەسەری کێشەی کورد، لە راگەیێندراوی کۆتایی ئێمە گرووپی کوردی خودا هەڵناگرێت هەموو حیزبەکان، یەکێتی، سۆسیالیست و ئەو ئەحزابانەی لەوێ بوون، ئاڵای شۆڕش هەبوو ئەو وەختە کاک عیماد نوێنەرایەتییان دەکرد، کاک ئیدریسی رەحمەتییان کردە گوتەبێژی فەرمی بە ناوی شاندی کوردی، بۆ مێژوو هەر هەموویان گوتیان کاک ئیدریس، جەنابت هەرچی بڵێیت ئێمە لەمەڕ پرسی کوردی پەیڕەوی لێدەکەین، با تۆ براگەورەی هەموومان بیت.
هەر بەو بۆنەیە کە چووینە هۆتێل ئیستیقلال بۆ دانوستاندن، یەکەمجار لەوێ مام جەلالم بینی، بە ڕەحمەت بێت، کە چووینە هۆڵەکە کاک ئیدریس دەستی مام جەلالی گرت و خستییە پێش خۆی. ئەویش گوتی نا قوربان؛ من هەر دەروێشەکەی جارانم، من ناتوانم پێش تۆ بکەوم، تۆ کوڕی مەلا مستەفای.
ئینسان ناکرێت مێژوو نەخوێنێتەوە، هەندێک جار مێژوو دەشێوێنن، خەڵکێک بەپێی ویستی خۆیان مێژووەکە دەگێڕنەوە، بەڵام من مێژوو وەکو خۆی دەگێڕمەوە حەز دەکەم بە ئینساف بم لە مێژوودا.
ئێمە گوتمان چارەسەری پرسی کورد لەسەر بنەمای رێککەوتنەوەی 11ی ئازار، واتە دیموکراتییەت بۆ عێراق و حوکمی زاتی بۆ کوردستان، بەڵام ئەحزابی ئیسلامی شیعەی عێراق رەتیانکردەوە ئەمەش مێژووە و حەز دەکەم بیزانن، گوتیان ئێمە دەیکەینە دەنگدان، لەو کۆمەڵە حیزبانەی لەوێ بوون عێراقییەکان بە شیعە و کوردەوە، (هەندێک قیادەی حیزبی بەعسیش ئەبو باقر یاسین و ئەوان لەوێ بوون.) کاک ئیدریس تەماشای باقر حەکیمی کرد بە رەحمەت بێت و گوتی، ئێوە پرسی کورد دەخەنە دەنگدانەوە؟ دەستی بۆ یەکێک برد و گوتی، ئەمە بە ناوی حیزبێکەوە هاتووە، ئەمە ڕایکردووە لە حاجی ئۆمەران من ناردوومە بۆ ئوسترالیا، ئێستا هاتووە دەنگ لەسەر قەزیەی کورد بدات بۆ من؟ عەیبە بۆ ئێوە. زۆریش بە تووندی وەڵامی دانەوە و گوتی بزانە سەید، هەر ئەوها، پەنجەی ڕاوەشاند و بە عەرەبی گوتی، (اذا لم یقر حق الکرد فی اتفاقیة اذار، سنکون فی حل من التزاماتنا امام هذا المؤتمر من الف الى ی) و ئێمە دەردەچین بە بەیاننامەیەک، ئێمەی کورد.
من لە تەنیشتی بووم، دەستێکم لێدا و گوتم کەمێک لەسەرخۆ. گوتی، ئەمانە ئەم زمانە دەزانن، بۆیە بە زمانی خۆیان قسەیان لەگەڵ دەکەم.
ئەوە بوو محەممەد مەهدی شەمسەدین، بە رەحمەت بێت، سەرۆکی ئەوکاتی ئەنجوومەنی باڵای شیعەی لوبنانیش ئامادە بوو، ئەو ڕووی لە برا شیعەکانی عێراق کرد و گوتی، ئەم دوو سێ ڕۆژە لە کۆنگرە شتی سەیر دەبینم. گوتیان چییە؟ گوتی، ئێوە بە گەلی کورد دەڵێن برا کوردەکانمان، باشە ئێوە بە حوکمی عروبەتی خۆتان ناڵێن (ئەلئومە کوردیە)، بەس (ئەلئوخوە کورد)؟ کۆمەڵێک کۆچەرین لە قەفقاز هاتوون ئەمانە؟ لانیکەم بڵێن گەلی کورد. گوتی، لام سەیرە ئێوە لە تارانن، سەدام لەوێ دەڵێت، گەلی کورد و حوکمی زاتی بۆ کوردستانی عێراق، ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی هەیە و ئەنجوومەنی یاسادانانی هەیە و ئیدارەی هەیە، باشە ئێوە ناتوانن وەکو سەدامیش بن؟ لەبەر ئەوە من ئەمە بە شایستە نازانم و ڕاست نییە، جێی مافی گەلی کورد بکەنەوە لە حوکمی زاتی و ئەگەر زیاتری نەدەنێ نابێت ئێمەی شیعە کەمتریان پێبدەین.
بە هەر حاڵ ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ یەکێتی لە ساڵی 1986 کارێکی ئاسان نەبوو، خۆتان دەزانن لە دوای شەڕی 1983 بوو، بەڵام هەر ئیدریس بوو بە ڕەحمەت بێت، بە جورئەتی خۆی و بە زیرەکیی خۆی، لە لایەک خەڵکی خۆی ڕازیکرد و لە لایەکیش بە جورئەتەوە چووە پێش و ڕێککەوتنی لەگەڵ مام جەلال ئیمزا کرد.
هاوسەردەمی کاک ئیدریس یەکجار زۆرن، باسی ئەو نە لە کۆڕێک دەکرێ نە لە گوتارێک و نە لە کتێبێک، بەڵام ئەوەی باسی دەکەن، ئەوەی بۆی دەنووسن یان لەسەری دەنووسن، حەقە بگەڕێنەوە بۆ سەرچاوەی ڕاست و ئیجتیهادی تێدا نەبێت، دەبێت هەموومان ئەوەندە خۆمان موئەهەل بکەین کە باسی ئیدریس دەکەین بە ڕەحمەت بێت، لە حەقی دەربێین، چونکە ئەگەر شتێک بڵێین لە مێژووی ئەودا نەبێت، غەدرمان لێکردووە، ئەگەر شتێکی کردبێت و ئێمە نەزانین بیڵێین ئەوە کێشەیەکە، بەڵام ئەگەر بزانین و نەیڵێین، ئەوەش ناحەقییەکە دەرحەقی دەکەین.
بە هەر حاڵ دەستخۆشی لەم رێکخراوەیە دەکەم و دەستخۆشی لە ئامادەبوونی ئێوە دەکەم و لە دەزگاکانی راگەیاندن، پێمان باشە یادی سەرکردەکانی خۆمان بکەینەوە، هەر وەک گوتم لە بیرکردنەوەی ڕۆژانەمان، لە کردەوەی ڕۆژانەمان یان ئەگەر پێمان نەکرا، لانیکەم لە بیرکردنەوەی ڕۆژانەمان بیریان بکەینەوە و لە بۆنەکاندا ناویان بهێنین. خودا شەهیدەکانی ئێمە لە بەهەشت جێگیر بکات و پێشمەرگە پەککەوتووەکانی ئێمە ساخ بکاتەوە و بیانپارێزێت، تێکۆشەرە کۆنەکانی ئێمە بەشێکیان دەبینم، ئەوە خاڵە (سلی) لێرەیە تەمەنێکە، خاڵە سلی کە لێرە دانیشتووە لە شەڕی زۆزکدا کە یەکێک لە قارەمانەکانی، سەرکردە کاک ئیدریس بووە، لە سەرتیز ساڵی 1974 بەرەی شەڕ چۆڵ بوو، ئەم خاڵە سلییە دەستی بە تفەنگەکانی خەڵک دەگرت و دەیگوت وەرە با بچینەوە، ئەمە نەکەن دوژمن بێت سەرتیز بگرێتەوە، ئەمانە تەمەنیان درێژ و تەندروستییان باش بێت، لە هەموو گرنگتر یەکڕێییە، نەک یەکڕیزی، یەکڕیزی زەحمەتە هەموومان لە حیزبێکدا بین، ئەگەر بڵێین یەکڕیزی، بەڵام یەکڕێگەیی بگرین لەپێناوی بەرژەوەندییەکانی کوردستان و ئەو خەڵکەی لە کوردستاندا دەژین، تاوەکو ئەو ڕۆژەی دەگەن بەو ئاستەی کە خەڵکی ئێمە بە پێشمەرگە و بە هاووڵاتی گیانیان لەپێناوی بەخت کردووە. کوردستان پارێزراو بێت و سەرکردەکانمان جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی سەرفراز بێت و ئاڵای حیزبەکەشمان لەگەڵ تێکۆشەرانی تر هەمیشە بەرز و شەکاوە بێت.
بەخێربێن، سوپاس. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 203 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kdp.info
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-01-2025 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 15-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 15-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 203 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 14-07-2025 هەژار کامەلاهـ.ک.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!