ناو: مەجید
نازناو: مەجید سێگردکانی
ناوی باوک: عەبدولقادر
شوێنی لەدایکبوون: #سێگردکان#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
مامۆستا و پەروەدەکار (عەبدولمەجید عەبدولقادر مەولود) ناسراو بە (مەجید سێگردکانی)، لە کۆتایی سییەکاندا لە شارەدێی (سێگردکان) سەربە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە کوڕی مامۆستای ئایینی دیار #مەلا قادری ڕەش# و برای #مەلا جەلال سێگردکانی#یە، قوتابخانەی ئایینی لە #کەرکووک# و ئامادەیی نەجیبەی ئایینی لە بەغدا تەواو کردووە و دەرچووی ساڵی 1958ی کۆلێژی شەریعەی بەغدایە، سەردەمێک بێژەر بووە لە ڕادیۆی کوردی لە #بەغدا# و یەکەم کەس بووە بروسکەی عەبدولکەریم قاسم بۆ بارزانی ناردووە داوای گەڕانەوەی کردووە بۆ وڵات لە #18-09-1958#دا خوێندویەتییەوە، یەکەم دامەزراندنی لە ناوەندی #کۆیە# بووە لە 1958 دەستبەکار بووە و دواتر گواستراوەتەوە ئامادەیی هەولێر، لە ساڵانی 1963-1964 دوو جار بەندکراوە، ساڵی 1973 بووەتە سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی عەرەبی تا ساڵی 2006 خانەنشین دەکرێت، بەشداری و سەرپەرشتی دەیان خولی پەروەردەیی کردووە و گەورەترین خول بریتی بووە لە (دورة قادة اللغة العربیة) لە بەغدا بووە لە ساڵی 1979 ماوەی 6 مانگی خایاندووە و بە پلەی نایاب دەرچووە، لە ڕۆژی #31-05-2018# کۆچی دوایی کرد.
نووسینی: شێرزاد ڕەسوڵ فەقێ
موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر. [1]