ناونیشانی پەرتووک: کۆبەرهەمی #مەجید ئاسنگەر#؛ بەرگی دووەم
ناوی نووسەر: د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، د. جۆشان مەجید ئاسنگەر
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: #زانکۆی سەڵاحەدین#
ساڵی چاپ: 2025
ئەم پەرتووکە هەشت بەرگ لەخۆ دەگرێت لە بارەی کۆبەرهەمی مامۆستا مەجید ئاسنگەر، کە لە چیرۆک و شیعر و شانۆ و وتاری جۆراوجۆر و سەربوردەی ڕووداوەکان پێکدێت.
بەرگی دووەمی تایبەت کراوە بە وتار و دیمانەکانی مامۆستا مەجید ئاسنگەر و بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە، وتارەکانی بە گشتی لەبارەی یەکێتیی ماموستایان، پارتی قوتابخانەی خەبات و ڕەوشت بەرزی، سەرۆک بارزانی نەمر، شاری #کۆیە#، پڕۆتۆکۆلەکانی پەڕڵەمانی کوردستان و سروود و شیعرە. دیمانەکانی لەگەڵ گۆڤاری ڕامان و ڕۆژنامەی برایەتی و ئاسۆی پەروەردەیی، ستایل، ڕۆژنامەی بەدرخان و کوردستان تی ڤی خراوەتەڕوو. هەروەها مەجید ئاسنگەر لە دیدی نووسەر و کەسایەتییەکانی وەک مومتاز حەیدەری، کەریم شارەزا، پۆڵا نانەوازادە، پ.د. عەلی مەحمود جوکل، فازیڵ شەوڕۆ، حەمە کەریم هەورامی، کازم کۆیی، تاریق جامباز، زاگرۆس ئەحمەد کەمال، شۆڕش عەزیز بێتووشی و پێشڕەوی سەید برایم، لەم بەرگەدا باس کراوە. [1]